پۆمپیۆ: دەمانەوێت عێراق ئابوورییەکی بەهێزی هەبێت و کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت

مایک پۆمپیۆ
SNN
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به هاوبه‌شی ئه‌نجامیاندا، رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و ده‌یه‌وێت عێراق ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند: “ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی مرۆیی بۆ عێراق و له رێگه‌ی رێكخراوی ی‌و ئێس ئهیدهوه، 2.4 ملیۆن دۆلار هاوكاری عێراق كراوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان”.
“ده‌مانه‌وێت به‌غدا كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات”.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکرد: چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه له بواری وزه واژوویان له‌سه‌ر ده‌كرێت، باسمان له‌وه كرد، پێویسته پرۆسه‌یه‌كی سیاسی سه‌قامگیر له عێراق هه‌بێت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و باسمان له‌وه‌كرد، ئه‌مه‌ریكا و عێراق چۆن ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی داعش رزگار كراوون، باسمان له رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق كرد.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتیشی: “ئه‌مڕۆ گه‌ڕی دووه‌می دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو. له میانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا باسمان له چه‌ندین پرسی جددی كرد، به تایبه‌تی كه په‌یوه‌ستن به پرسی ئاسایشی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها تایبه‌ت بوون به باری ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا”.
رونیشیکردوە، له میانی گفتوگۆكان هه‌ندێك پرسمان تاوتوێكردن و دووپاتكرایه‌وه، كه پێویسته كاری هاوبه‌ش بكرێت له پێناو سه‌قامگیری زیاتر و هه‌ردووكمان له یه‌ك سه‌نگه‌رداین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه تیرۆریستیانه‌ی دیكه كه هه‌ن. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: له پرسێكی دیكه‌دا، باسمان له هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا كرد له بواری وزه و ئابووری و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له بواره‌كانی پیشه‌سازی و وزه و كاره‌با و په‌روه‌رده‌دا واژوو ده‌كرێن.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









