ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان “داوا ده‌كه‌ین لێبڕینى مووچه ته‌نها بۆ ئه‌و دوو مانگه بێت”

لۆگۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایدهگهنێت”پێش ئه‌وه‌ى ئێمه به‌شداربین له حكومه‌ت گله‌ى و ره‌خنه‌ى زۆر له‌سه‌ربووه به ئێستاشه‌وه به‌ڵام ده‌كرێ گله‌ى و ره‌خنه‌كانمان له حكومه‌ت كه‌م بكه‌ینه‌وه و به هه‌موومان به پێشنیار و پرۆژه هه‌وڵى چاككردنى بدرێت”.
نه‌سره‌دین مه‌حمود، ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى راگه‌یاند :”بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به مه‌رجى ئه‌نجامدانى چاكسازى له كۆى پرۆسه‌ى حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى حكومه‌تى كرد، خۆشبه‌ختانه یاساى چاكسازى په‌سه‌ندكرا ئه‌وه‌ى ماوه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر بێت و كار به یاساكه نه‌كرێت له ماوه‌یه‌كى كورتدا ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارى خۆى ده‌دات له باره‌ى مانه‌وه یان كشانه‌وه‌ى له حكومه‌ت، ئه‌و حكومه‌ته‌ش ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه”.
وتیشى” بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له به‌رنامه و پرەنسیپى خۆى لاى نه‌داوه و به‌رده‌وامه له جێبه‌جێ كردنى، هه‌وڵى كارى زیاتر ده‌دات، ئه‌و كه‌سانه‌شى وا به گۆڕان ده‌ڵێن ئه‌وا ئازادن و ته‌عبیر له بۆچونى خۆیان ده‌كه‌ن”.
هاوكات له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌گه‌ر لێبڕنى مووچه بۆ چه‌ند مانگێكى دیكه به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت هه‌ڵوێستى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان چى ده‌بێت؟ نه‌سره‌دین مه‌حمود، وتى” راسته ئێمه به‌شدارین له‌م كابینه‌دا به‌ڵام گله‌ى جدیشمان هه‌یه بۆیه داوا ده‌كه‌ین لێبڕینى مووچه ته‌نها بۆ ئه‌و دوو مانگه بێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له كاتى خۆیدا هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌بێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزه‌یران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








