به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان 15 خۆپیشانده‌رى زاخۆ برینداربوون

خۆپیشداندان له زاخۆ | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هاووڵاتییانى زاخۆ له‌دژى هاتنه ناوه‌وه‌ى شۆفێرانى تورك له ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كه‌وه 15 هاووڵاتى برینداربوون و گومانده‌كرێت شه‌هیدیش هه‌بێت.
په‌یامنێرى SNN له زاخۆ رایگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌و گرژییانه‌ى كه له خۆپیشاندانه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو چوارشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دروستبوو له زاخۆ و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد 15 خۆپیشانده‌ر برینداربوون، گومانیشده‌كرێت كه‌سێك شه‌هید بووبێت، هاوكات به‌شێك له برینداره‌كان برینه‌كه‌یان سه‌خته”.
وتیشى: “به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له 20 خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون”.
دوێنێ شه‌و چوارشه‌ممه 19ى ئاب، به‌شێكى زۆر له هاووڵاتییانى قه‌زاى زاخۆ سه‌ربه دهۆك له‌دژى هاتنهناوهى شۆفێرانى تورك له دروازهى ئیبراهیم خه‌لیل و خراپى دۆخى ئابوورى دانشتووانى ناوچه‌كه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێ‌كردن، خۆپیشاندانه‌كه گرژى تێكه‌وت و ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل داخرا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
15كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









