لەبارەی هاتنی فەرمانبەری عێراقی بۆ مەرزەكانی هەرێم روونكردنەوە دەدرێت

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی سەر بە حكومەتی عێراقی لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان جێگیر بكرێن و چاودێری كاروباری مەرزەكان بكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ فەرمانبەرێكی سەر بە حكومەتی عێراقی نەهاتوونەتە مەرزەكانەوە، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش ئاماژە بەوەدەكات هاتنی ئەو فەرمانبەرانە پەیوەستە بە واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گورمرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی هاتنی فەرمانبەری سەر بە حكومەتی عێراق بۆ مەرزە نێودەوڵەتییەكانی هەرێم بابەتێكی پەیوەست بە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا حكومەتی هەرێم و عێراق ڕێككەوتنیان واژو نەكردووە هیچ فەرمانبەرێكی حكومەتی عێراقیش نەهاتوونەتە مەرزە نێودەوڵەتییەكان بە مەرزی باشماخیشەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاتنی چەند فەرمانبەرێكی سەر بە حكومەتی عێراق تەنها بۆ بابەتی بەستنەوەی مەرزەكانی هەرێمە بە سیستەمی ئەلیكترۆنییەوە هیچ كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت لەسەر بەڕێوەچوونی ئیش و كاری مەرزەكان، هەرچەندە لە ئێستادا تەنها لە مەرزە نێودەوڵەتییەكانی هەرێم سیستەمی ئەلیكترۆنی كاری پێدەكرێت و مەرزەكانی ژێردەستی حكومەتی عێراق ئەو سیستەمەیان تیادا جێبەجێناكرێت، بۆیە ئەمەش جارێكی دیكە گرفت بۆ حكومەتی عێراق دروست دەكاتەوە ئەگەر بیەوێت لە وردەكاری تەواوەتی مەرزەكانی هەرێم ئاگاداربێت.
ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، هەركات ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێم واژۆكرا لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردنی مەرزە نێودەوڵەتییەكان ئەوكات حكومەتی هەرێمیش ڕێگە بە هاتنی فەرمانبەری سەربە حكومەتی عێراق دەدات بێنە دەروازە نێودەوڵەتیەكان و ئەو ئەركەسی بۆیان دیاریكراوە كاری خۆیان جێبەجێ بكەن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









