
کۆرۆنا پشکنین
SNN- مەودا مستەفا
بەشێك لەو فەرمانبەرانەی كە تووشی كۆرۆنا بوون و ئێستا چاكبوونەوەتەوە دەیانەوێت دەست بە دەوامی ئاسایی خۆیان بكەنەوە داوایان لێكراوە پشكنینی كۆرۆنا بێنن ئەوانەش سەردانی نەخۆشخانەكەان دەكەن بە مەبەستی پشكنین و رەوانەی نەخۆشخانە ئەهیلیەكان دەكرێن بۆ ئەوەی بۆ هەر پشكنینێك بری 60 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت و ئەمەش نیگەرانی فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە.
سەعید عوسمان فەرمانبەری حكومەتەوە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانەوەی بۆماوەی 20 رۆژە لە ماڵەوە رۆژی یەكەشەممە سەردانی فەرمانگەكەی خۆی كردووە بەمەبەستی دەستكردنەوە بە دەوامی ئاسایی، بەڵام داوایی لێكراوە كە بچێت پشكنین بكات بۆ دڵنیابوونەوە لەو تێپەراندی ڤایرۆسەكە، بەڵام بەوتەی سەعید لە نەخۆشخانەی حكومییەكان ئەو جۆرە پشكنینە ناكرێت بۆ فەرمانبەران بە بیانووی قەرباڵغی بۆیە ناونیشانی نەخۆشخانەی زانكۆی ئەهلی بە فەرمانبەران دەدرێت لەبەرامبەر هەر پشكنینێك بری 60 هەزار دیاریان لێوەردەگیرێت.
وتیشی: “لەكوێی دونیا هەبوو پێنج مانگە مووچە دابەش نەكراوە حكومەتیش فەرمانبەران ناچار دەكات تا بچنە نەخۆشخانەی تایبەت و پارە بۆ دز و گەندەڵەكان بروات”.
بێستون ئەحمەد فەرمانبەرێكی دیکەیەو دەڵێت: دەیان فەرمانبەر كە هەڵگری فایرۆسەكە بوون و ئێستا چاكبوونەتەوە، لەلایەن فەرمانگەكانیانەوە داوای پشكنینی چاكبوونەوەیان لێدەكەن بەپسوڵەی نەخۆشخانە، ئێمەش سەردانی نەخۆشخانە حكومییەكان دەكەین لەوێ ناونیشانی نەخۆشخانەیەكی ئەهلمان پێدەدەن، ژمارە 122ش بەهەمان شێوە دەمانێرێت بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی لەنەخۆشخانەی ئەهلیش بە 60 هەزار دینار پشكنینەكەیان بۆ دەكەن.
راشیگەیاند: “رەوا نییە مووچەی فەرمانبەران نەدەیت و ناچاریشی بكەیت خۆی چارەسەری خۆی بكات كە نەخۆشەو پشكنینش بكەی بە ئیجباری و پارەشی لێوەرگریت، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم وەزارەتی تەندروستی ڕەچاوی دۆخی خەڵك بكات.
SNN پەیوەندی كرد بە هەریەكە لە بژار موسا وتەبێی بەڕێوەبەرایەتی تەندوستیی هەولێر و سامان سەلمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندوستیی هەولێر و دكتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندوستیی هەولێر، بەڵام كەسیان وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









