
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووى ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN
سەرۆکی ئەمەریکا پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە چوونی هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق “خراپترین بڕیار بووە لە مێژووی ئەمەریکا”.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ (چوارشەممە، 19-8-2020) کاتێک پرسیاری لەبارەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لێکرا رایگەیاند: “من زۆر باش لەگەڵ ئەو پیاوە دەسازێم”، ئاشکراشی کرد لە ماوەیەکی کەمدا هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق دەچنە دەرەوە.
هێزەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2003ـدا بۆ لەنێوبردنی رژێمی بەعس، عێراقیان داگیرکرد و لەو کاتەشەوە بەشێکیان لە عێراق ماونەتەوە، بەڵام ترمپ بڕیاریداوە هەموو هێزەکانی بکشێنێتەوە.
ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ و مستەفا کازمی لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە و گرنگترین بابەتی کۆبوونەوەکەش، بڕیاردانە لەبارەی چارەنووسی 5000 سەربازی ئەمەریکی لە عێراق.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا لەبارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، ترەمپ لە کۆنفرانسەکەدا وتی “ئێمە زۆربەی هێزەکانمان لە عێراق چووەتە دەرەوە، تەنیا ژمارەیەکی کەم سەربازمان هێشتووەتەوە. من، وتوومە ئێمە لەو جەنگە بێکۆتایانە دەچینە دەرەوە، ئەو جەنگە بێمانا و بێکۆتایانە. هەر لەسەرەتاوە نەدەبوو لەوێ بوواین. پێموایە ئەوە خراپترین بڕیاربووە لە مێژووی وڵاتەکەمان دراوە، بەڵام بەخێرایی لەماوەی سێ ساڵدا لێی دەردەچین. زۆر کەس رازین و زۆریش ناڕازین لە چوونەدەرەوەمان، بەڵام پێموایە زۆربەی خەڵک هاوڕان لەگەڵ چوونەدەرەوەمان”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









