بۆ بەشداری هەڵەبجە وەك بازنەیەكی سەربەخۆ لە هەڵەبژاردنەكان، داوایەك ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان دەكرێت

هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات دوای لە چاپدانی پشولەی خۆراك بەناوی پارێزگای هەڵەبجەوە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە هیچ بەربەستێكی یاسایی نەماوە كە هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەر بەخۆ بەشداری لە هەڵبژادنەكانی عێراق نەكات، بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتێكمان ئامادەكردووە و ئاراستەی لایەنە سیاسییەكانی دەكەین.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ وابڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی نوێ لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە فۆڕمی خۆراكی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە لە چاپدراوە بەمەش بە فەرمی داننراوە بە هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ بۆیە دەكرێت وەك پارێزگایەكی سەربەخۆش بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە تەنها چەند مانگێكی كەممان لەبەردەستداوە بۆ ئەوەی بابەتی بەشداریكردنی پارێزگای هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ بچەسپێت، چونكە تا ئێستا حكومەتی عێراقی لە%100 دانی بە پارێزگای هەڵەبجە نەناوە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ بەڵام ئێمە یاداشتێكمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی لەڕێگەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەبێ جیاوازی ئاراستەی حكومەتی عێراقی بكەن بۆ ئەوەی هەڵەبجەش وەك بازنەیەكی سەربەخۆی هەڵبژاردن بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بكات.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دانیشتووانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە ناحییە و گوندەكانی خورماڵ و سیروان و بیارە و بەمۆ زیاد لە 28 هەزار كەس دەبێت، بەڵام هێشتا لە لایەن حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیشەوە وەك پێویست خزمەت بە دانیشتووانەكەی نەكراوە و پرۆژەی ستراتیژی تیادا جێبەجێ نەكراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









