
وێنەی بەشێک لە کۆبوونەوەکە
SNN
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی لەگەڵ مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، د. سۆران جەمال تاھیر لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان، لەراپۆرتێکدا بەرچاوڕوونی دا لەبارەی شێوازو میکانیزمی نوێی کارکردنیان و رایگەیاند “یەکێتی یەکێتییەکی نوێیە و لەگەڵ ھەموو لایەنە ھەرێمی و ئیقلیمی و جیھانییەکان پەیوەندییەکانی پێشدەخات، ئەمەش لەپێناو بەھێزیی پێگەی ھەرێم و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، تەئکیدیشی لەبەردەوامی و فراوانترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە لەگەڵ سۆسیال ئینتەرناسیۆنال و ھاوپەیمانی پێشکەوتنخواز کە یەکێتی ئەندامی چالاک و کاریگەرە لەو رێکخراوانە”.
دواتر بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی، سیاسەتی نوێی یەکێتی لەبارەی پەیوەندییە کوردستانی و عێراقی و ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان خستەڕوو و ئاماژەی بەخواستی یەکێتی کرد لە قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەسەر ئاستی جیاجیا کە لەخزمەت بەرژەوەندی گشتیدا بێت و ئاشکرایکرد، سیاسەتی نوێی یەکێتی سیاسەتی حەکیمانە دەبێت و لەسەر ئاستی ھەرێم، ھەموو خەمێکمان بۆ یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت، بۆ بەغداش لەگەڵ سیاسەتی شەراکەت و ھاوسەنگین کە دەستوور بنەمای بێت، کێشەکان چارەسەر دەکەین و پەیوەندییەکان رێکدەخەینەوە، بۆ دونیای دەرەوەش ھەموو ھەوڵێکی دبلۆماتی دەخەینەگەڕ، بۆ پشتیوانیکردن لەبەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و راشیگەیاند “یەکێتی پەیوەندییەکی دۆستانە و تەندروستی لەگەڵ ھەموواندا ھەیە و بە پشتبەستوو بەمێژووی و خەبات و رۆڵی، ھیچ بڕیارێک، جوڵەیەکی سیاسی بەبێ یەکێتی نادرێت و ناکرێت”.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک تیشکی خستە سەر دوایین هەوڵەکانی یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد و حکومڕانییەکی باشتر بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیری و ئارامی سیاسی و ئابوری و خۆشگوزەرانی زیاتر.
وتیشی: “ئێمە لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سیاسەتمان روو لە سیاسەتێکی نیشتمانی و ھاوسەنگە بۆ ھەموو جومگە سیاسییەکان”.
پاشان گفتووگۆی ھەڤاڵانە بەڕێوەچوو و چەندین بۆچوون خرانەڕوو بەرچاوروونیدرا لەبارەیانەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا ھەریەک لە سەرکەوت حەمەغەفور ئاغجەلەری لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانیەکان و د. مەجید ئەمین لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە عێراقییەکان و فریاڵ عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە ھەرێمایەتییەکان ئامادەیبوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









