
بڵاوه‌پێكردنى هێز له‌ناو بازاڕى شیلادزێ
SNN
به مه‌به‌ستى رێگریكردن له دروستبوونى هه‌ر جۆره گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانێك هێزێكى زۆرى ئه‌منى له‌ناو بازاڕى دهۆك و زاخۆ بڵاویانپێكراوه.
په‌یامنێرى SNN له دهۆك رایگه‌یاند: “له به‌یانى ئه‌مڕۆوه چوارشه‌ممه به‌شێكى زۆر له هێزه ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌تى ئاسایش و پۆلیس به چه‌ندین ئۆتۆمبێل هێنراونه‌ته ناو بازاڕى دهۆك، به‌پێى زانیارییه‌كانیش زاخۆ به‌هه‌مانشێوه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ن له هه‌ر جۆره گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانێك”.
وتیشى: “هاوكات به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كان به جلى مه‌ده‌نییه‌وه رێگرى ده‌كه‌ن له گردبوونه‌وه‌ى هاووڵاتییان هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئێستا له هه‌ولێر رووده‌دات، پێشتریش به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ به چالاكوانان راگه‌یه‌نراوه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بكه‌ن رووبه‌ڕووى كاردانه‌وه‌ى نه‌خوازراو ده‌بنه‌وه”.
بڕیاره ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى له هه‌رچوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمه به‌ڕێوه‌بچێت، له ئێستادا له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام به‌هۆى رێگرى هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه خۆپیشاندان له هه‌ولێر و دهۆك تا ئێستا ده‌ستیپێنه‌كردووه.
هاوكات كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك له میانى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند: “ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى كه به‌ناوى زاخۆوهكرا، خه‌ڵكى زاخۆ نه‌بوون، خه‌ڵكى شه‌ره‌فمه‌ندى زاخۆ كارێكى له‌و شێوه‌یه ناكه‌ن، ئه‌وانه‌ى ئه‌و كاره‌یان كرد به‌ته‌واوه‌تى ئاژاوه‌چین”.
به تۆمه‌تى هاندان و به‌شداریكردن له خۆپیشاندان تائێستا له سنوورى دهۆك 13 چالاكوان و رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر كراون، كه ناوه‌كانیان بریتین له: دیفاع هه‌ركی رۆژنامه‌نووس له ئاكرێ، قه‌یدار حسێن چالاكوان له ئاكرێ، به‌ده‌ل به‌رواری چالاكوان له دهۆك، ئومێد به‌رۆشكی چالاكوان له دهۆك، ئه‌حمه‌د زاخۆیی رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، فاروق عومه‌ر رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، مێهڤان مه‌جید چالاكوان له زاخۆ، جانگیر سندی چالاكوان له زاخۆ، ئازاد مه‌حمود چالاكوان له سێمیڵ، ئه‌مجه‌د یوسف چالاكوان له شیلادزێ، مو‌سا غازی (چالاكوان له شیلادزێ، عبدوڵا عوسمان هاووڵاتى له زاخۆ، جه‌مال مشه‌ختی هاووڵاتى له زاخۆ ، هاوكات 18 شۆفێر ده‌ستگیركراون به تۆمه‌تى به‌شداریكرد له خۆپیشاندانه‌كه‌ى زاخۆ.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









