شێركۆ جه‌بارى خه‌ون به‌درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عیراقه‌وه ده‌بینێت و له‌هه‌ولێر دڵگرانه

شێرکۆ-کەریم
سه‌رده‌مانێك ئه‌وكاته‌ى درێسى ژماره 7ى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى عێراقى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵى له‌مۆندیالى تازه‌پێگه‌یشتووان دهپۆشت، به كریستیانۆ رۆناڵدۆ-ى عێراق ناوزه‌د ده‌كرا، ئه‌و یاریزانه شێركۆ كه‌ریم له‌تیف جه‌بارى ته‌مه‌ن 24 ساڵه كه له‌دایكبووى شارى كه‌ركوك-ه و جگه له‌هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووان، بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى لاوان و ئۆڵۆمپى عێراق-یش یارى كردووه، به‌ر له‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه عیراق و یارى بۆ یانه‌كانى شورته و هه‌ولێر بكات، له‌سوپه‌ر لیگى سویسرا بۆ یانه‌ى گراسهۆپهرز زیوریخ و له‌بۆندس لیگاى نه‌مسا بۆ یانه‌ى رایندۆرف ئاڵتاخ یارى ده‌كرد و له‌گه‌ڵ تیپى لاوانى یانه‌كه‌ى سویسرا نازناوى پاڵه‌وانێتى بلوستارزى جیهانی و خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى پاڵهوانێتیهكهى پێبڕاوه، ئه‌م یاریزانه پیشه‌گه‌ر و نێوده‌وڵه‌تیه‌ى كورد و ئێستاى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر له‌دیدارێكى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌دا یارییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ هه‌ولێر پێشكه‌ش كردووه و سوپاسى خوا ده‌كات كه توانیویه‌تى ره‌زامه‌ندى زۆركه‌س به‌ده‌ستبهێنێت و به‌دڵنیایی خه‌ون به‌وه ده‌بینێت كه سه‌ر له‌نوێ درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بپۆشێت.
“كاتانیچ هه‌واڵى بۆ ناردبووم، وتبووى له‌ئێستادا سه‌یرى ده‌كه‌م”
*(SNN SPORT): ماوه‌یه‌كى زۆر نیه له‌گه‌ڵ تیپى یانه‌ى هه‌ولێر یارى ده‌كه‌یت، به‌و ماوه كه‌مه بویته جێگه‌ى بایه‌خى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق؟
-شێركۆ كه‌ریم:” سوپاس بۆخوا توانیومه ره‌زامه‌ندى زۆر كه‌س به‌ده‌ستبهێنم و به‌دڵنیایی خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم كه سه‌ر له‌نوێ درێسى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق بپۆشم، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر پێنج یاریمان كرد، كاتانیچ هه‌واڵى بۆ ناردبووم، وتبووى له‌ئێستادا سه‌یرى ده‌كه‌م و هیوادارم له‌یارییه‌كانى تریشدا هه‌مان ئاست پێشكه‌ش بكات تا بتوانم بیبه‌مه ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، له‌شوێنێكی تریش باسى ئه‌وه‌ى كردبوو، هه‌روه‌ها راهێنه‌رى خۆمان رادان له‌گه‌ڵ كاتانیچ یه‌كتریان بینیبوو، پێى وتم كه كاتانیچ پرسیارى تۆى له‌من كردووه، ئیتر یه‌كه‌م یاریشمان له‌یاریگاى هه‌ولێر بوو، ستافى خۆى له‌یاریگا ئاماده‌بوون، به‌ڵام خۆى له‌وێ نه‌بوو، دواى یارى هه‌واڵیان پێ راگه‌یاندم و وتیان ستافهكهى زۆر تۆیان به‌دڵ بووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا كه‌س زانیارى تۆى به‌وان نه‌داوه و بۆ ئه‌وان سوپڕایز بووه كه‌ئه‌م یاریزانه‌یان ئێستا بینیوه، ئیتر هه‌تا له‌دووه‌م یاریماندا توشى پێكان هاتم ئه‌وكاته‌ش كاتانیچ لاى كه‌سێك وتبووى سه‌یرى ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌م بزانم یارى ده‌كات یان نا، من هه‌واڵم پێدا كه پێكانه‌كه‌م لهماسولكهیه و ئه‌گه‌ر باش بووم تا دوو رۆژى تر ئه‌وا یارى ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له‌هه‌واڵى منیشى پرسیبوو، نه‌ك له‌یه‌ك لاوه به‌ڵكو له‌زۆر لاوه هه‌واڵم بۆ ده‌هات، ره‌حیم حه‌مید-یش كهیاریدهدهرى كاتانیچ-ه قسه‌ى له‌گه‌ڵم كرد و وتى ئاستێكى باش پیشان ده‌ده‌ى، من پێشتر كێشه‌م له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو، به‌ڵام پێى وتم هه‌وڵ بده و من ده‌زانم تواناكانى تۆ چیه و ئێوه‌م له‌بیره و له‌گه‌ڵ كاتانیچ قسه ده‌كه‌م تۆ ببه‌مه ریزى هه‌ڵبژارده‌كه”.
“له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئاستێكى باش پیشان ده‌ده‌م”
*(SNN SPORT): تۆ گه‌شبینى و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ى ئاستێكى وا پێشكه‌ش بكه‌ى و ببیته جێگه‌ى ره‌زامه‌ندییان و ئه‌وان به‌ناچاری داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ت بكه‌ن؟
-شێركۆ كه‌ریم:” بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئاستێكى باش پیشان ده‌ده‌م، به‌ده‌ر لهئهنجامهكانى یانه‌ى هه‌ولێر، راسته هه‌ندێ جار ده‌بێ یاریزان گۆڵ بكات و یانه‌كه‌ى سه‌ربخات، به‌ڵام وه‌ك شتێك له‌ئه‌وروپا فێرى بووم، ئه‌و یاریزانه‌ى چه‌ند تۆپ نافه‌وتێنێت، چه‌ند پاسى هه‌ڵه نادات، ئه‌و یاریزانه هه‌رده‌م له‌ئاستێكى باشدایه، منیش وه‌ك یاریزانێك هه‌موو یارییه‌ك خۆم تاقی ده‌كه‌مه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌م چه‌ند پاسى هه‌ڵه‌م داوه و چه‌ند پاسم دروست بووه و چه‌ند تۆپم لێ پچڕاوه، له‌كۆى هه‌ر پێنج یاریدا باوه‌ڕناكه‌م سێ تۆپى هه‌ڵه‌م دابێت، زۆر رام له‌خۆم بووه، هه‌رچه‌نده به‌هۆى پێكانه‌وه له‌دووه‌م یارییه‌وه نه‌مده‌توانى به‌باشى ش‌وت بكه‌م، چونكه چاره‌سه‌رم به‌كارهێنابوو تابتوانم یارى بكه‌م، ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه به‌رده‌وام بم، داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كرێم”.
“بێگومان تا سه‌رئێسقان ناهه‌قیى هه‌بوو”
*(SNN SPORT): هه‌ست ناكه‌ن وه‌ك یاریزانێك له‌پێشوودا ناهه‌قیت به‌رامبه‌ر كراوه و داوه‌تى هه‌ڵبژارده‌كه نه‌كراوى به‌تایبه‌ت كه له‌ئه‌وروپادا یاریت ده‌كرد؟
-شێركۆ كه‌ریم:” من یه‌كێك بووم له‌باشترین یاریزانه‌كانى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان، ئه‌و هاوڕێیانه‌ى له‌گه‌ڵ من بوون هه‌مووى له‌عێراق مانه‌وه، ته‌نها من له‌ده‌ره‌وه بووم، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى عێراق به‌باشترین 10 یاریزانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ ده‌رچووم، بێگومان تا سه‌رئێسقان ناهه‌قیى هه‌بوو، من له‌به‌غدا پشت و په‌نام نه‌بوو، چاوى میدیاكانم زۆر له‌سه‌رنه‌بوو، خولى سوپه‌رى سویسرا خولێكى ئاسان نیه بڵێى له‌خولێك یارى ده‌كات چاوى میدیاكانى له‌سه‌ر نیه، خۆتان ده‌زانن ئه‌وانه‌ى له‌عیراق كاریان به‌ده‌سته هه‌ر هه‌موویان باوه‌ڕناكه‌م له‌وه‌رزش تێ بگه‌ن”.
“هه‌ر هه‌لێكم بۆ هه‌ڵكه‌وێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌وروپا”
*(SNN SPORT): نیازت هه‌یه پاش یانه‌ى هه‌ولێر، دووباره روو لهیانهیهكى ئه‌وروپا بكه‌یته‌وه؟
-شێركۆ كه‌ریم:” كه گه‌ڕامه‌وه عیراق، به‌ڕاستى یانه‌كان زۆر ماندوویان كردم و منیش له‌سه‌ر ئه‌و شته رانه‌هاتووم، ته‌نانه‌ت یانه‌ى هه‌ولێریش تائێستا زۆر ئازاریان داوم، به‌داخه‌وه بۆ ئیداره‌ى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ یه‌ك پارێزه‌ر كۆنتراكتم هه‌یه و هه‌ر هه‌لێكم بۆ هه‌ڵكه‌وێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌وروپا”.
“باوه‌ڕناكه‌م بتوانم ساڵێكى تر به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵیاندا بمێنمه‌وه”
*(SNN SPORT): بۆندهكهت له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر كه‌ى ته‌واو ده‌بێت و نیازى رۆیشتن یان مانه‌وه‌ت له‌یانه‌كه‌دا هه‌یه؟
-شێركۆ كه‌ریم: هه‌تا مانگى حوزه‌یرانى 2020 بۆندم هه‌یه و ته‌واوده‌بێ، یانه‌ى هه‌ولێر به‌قسه‌ى خۆیان تووشى قه‌یران بوونه و هه‌تائێستا یه‌ك دیناریشم وه‌رنه‌گرتووه، وه‌ك پێم وتن هه‌ر هه‌لێك بڕه‌خسێت ده‌چمه‌وه ئه‌وروپا یان ده‌چمه یانه‌یه‌كى تر، به‌ڕاستى ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى ئێستا له‌یانه‌ى هه‌ولێر ده‌یكه‌ن باوه‌ڕناكه‌م بتوانم ساڵێكى تر به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵیاندا بمێنمه‌وه”.
“سێ مانگه یه‌ك دیناریان پێمان نه‌داوه”
*(SNN SPORT): بۆچى یانه‌ى هه‌ولێر ناهه‌قیی به‌رامبه‌ر كردووى؟
-له‌ڕووى هه‌موو شتێكه‌وه، به‌ڕاستى هیچ شتێكیان بۆم دابین نه‌كردووه و هیچ ههوالێكیش ناپرسن له‌وه‌ته‌ى له‌م بارودۆخه‌داین، ته‌له‌فۆنیشیان بۆ ده‌كه‌ین وه‌ڵام ناده‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سێ مانگه یه‌ك دیناریان پێمان نه‌داوه، نازانم چۆن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناتوانێ به‌رپرسیارێتى ئه‌م یانه‌یه هه‌ڵبگرێ، به‌ڕاستى ده‌بێت ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، تۆ ئه‌مڕۆ سه‌رۆك یانه‌ى به‌رگه‌ى به‌رپرسیارێتی ئه‌و یاریزانانه ناگرى كه بۆندیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی، مه‌یكه و كه‌س مه‌هێنه یانه‌ى هه‌ولێر”.



گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









