راوێژكارێكى په‌رله‌مان: كاردانه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزتر كردووه

خۆپیشاندانى هاووڵاتییان له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
راوێژكارێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: كاردانه‌وه و مامه‌ڵه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزتركردووه، ده‌شڵێت: “ره‌نگه له ئاینده‌دا هه‌رێم هێنده لاواز بێت كه كیانه سیاسییهكهشى بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه”.
دانا دارا، راوێژكارى په‌رله‌مانى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “ئاڵۆزی و ناڕەزایه‌تییه‌كان لەم چەند رۆژەی دوایدا لە چەندین شار و شوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەبوو بەهۆی نەبوونی مووچە و خراپی باری ئابووری خەڵک، لە هەمانکاتیشدا کاردانەوە و مامەڵەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە”.
ئه‌و راوێژكاره‌ى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە قوڵایی ژمارەیەک قەیرانی گەورەدایە، دۆخه‌كه‌ش به‌مشێوەیە بەردەوام نابێت، بەڵکو قەیرانەکان قوڵتردەبنەوە رەنگە لە ئایندەیەکی دوور یا نزیکدا زۆر لاواز ببێت، تەنانەت ئه‌گه‌رى هه‌یه مەترسی بکەوێتە سەر کیانە سیاسیەکەشی کە پێی دەوترێت هەرێم”.
دانا دارا له‌باره‌ى دۆخى دارایی و دابه‌شكردنى مووچه و شێوازى حكومڕانى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو :”نەکردنی حکومڕانییەکی باش و دروست لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان هەروەها قۆرخکاریەکی سیاسی و ئابووری کە کەمینەیەکی دەوڵەمەند و زۆرینەیەکی هەژاری دروستکردووە بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەم قەیرانانە، ئەگەر پێشتر نەدانی مووچە ناوێکی هەبووبێت وەک (پاشەکەوت) ئەوا ئێستا ئەم ناوەشی نیيە.”
سەبارەت بە خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم دانا دارا ئهوهشرووندهكاتهوه: “خۆپیشاندان و رێکخستنەکەی بە یاسا رێکخراوە، لە کاتێکدا لە زۆربەی وڵاتان خۆپیشاندان بە رێنمایی رێکخراوە نەوەک بە یاسایەکی تایبەتمەند، یاسای خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە یاسا ناباشەکان، چونکە رەزامەندی هەموو لایەنەکانی پێویستە”.
قسه‌كانى راوێژكاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌ولێر و دهۆك رێگرییان كرد له خۆپیشانده‌ران، هاوكات له هه‌ولێر 20 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران له‌ناو بازاڕى ئه‌و شاره.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









