وێنه:كچانی سیروانی نوێ پێش ده‌ستپێكردنی خولی كوردستان نازناوێكیان به‌رز كرده‌وه

کچانی سیروانی نوێ
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
رێكخراوی ژنانی تێكۆشه‌ر له شاری سلێمانی به ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه په‌یامێكی بۆ رێگریكردن له تووندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان گه‌یانده هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و كچانی سیروانی نوێش بوونه پاڵه‌وان.
له یاریه‌كه‌دا پاڵه‌وانی كوردستان كچانی سیروانی نوێ رووبه‌ڕووی كچانی ئه‌كادیمیای ئه‌شكان له هه‌ورامان بوونه‌وه، دوای یارییه‌كی ئاست به‌رز كچانی سیروان توانییان به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره و به 17گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه به‌سوودی خۆیان كۆتایی پێ بێنن و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه”.
بێگه‌رد خه‌لیفه زاده به‌رپرسی رێكخراوی ژنانی تێكۆشه‌ر رایگه‌یاند:” ئامانجمان له ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه وه‌ك رێكخراوه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانین رێگری بكه‌ین له‌و تووندوتیژیه‌ی به‌رامبه‌ر ژنانی كوردستان ده‌كرێت و له ماوه‌ی رابردووش‌دا ژماره‌ی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان زیادی كردووه، بۆیه به هه‌مووان ده‌ڵێین كه ئێمه‌ی ژنانیش ده‌توانین له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا توانای خۆمان پیشان بده‌ین”.
له‌لاى خۆیه‌وه عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌ری فوتساڵی كچانی سیروانی نوێ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئێمه چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپى پێی كوردستانین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان و وه‌ك پاڵه‌وانی كوردستان ده‌مانه‌وێت ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه نازناوه‌كه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ شاری سلێمانی دڵنیاشم ده‌توانین، چونكه ئه‌مساڵ پێكهاته‌كه‌مان زۆر تۆكمه‌یه و به‌ڵێنیش ده‌ده‌م كه یانه‌كه‌مان شایه‌نی ئه‌وه‌یه بۆ دووه‌مجار نازناوه‌كه له شاری سلێمانی بهێڵێته‌وه”.
وتیشی:” هاتنی چه‌ند یاریزانێكی به توانا و به‌ئه‌زموون وایكردووه كه پێكهاته‌كه‌مان زۆر به‌هێزتربێت، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رابردوو هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كان وه‌ستا بوون، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر تیپه‌كه‌مان دروست نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه مه‌شقه‌كانمان زیاتر چڕتر بكه‌ینه‌وه و یاری دۆستانه‌ی به‌هێزتر ئه‌نجام بده‌ین”.
تیپی فوتساڵی كچانی یانه‌ی سیروانی نوێ توانی وه‌ك یه‌كه‌م تیپی كچان نازناو و جامی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان بهێنێته شاری سلێمانی، ئه‌مساڵیش به ئامانجی پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه به‌شداری خوله‌كه ده‌كات”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









