پارێزگاری هەڵەبجە: ئەم شێوازە خۆپیشاندانە دوورە لەهەموو عورفێکی مەدەنی و هەڵەبجەییانە

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدیوانی پارێزگایی هەڵەبجە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە وبەرپرسانی ئەمنی پەیوەندیدار بە ئاڵۆزیەکانی شەوی ڕابردوو کۆبوونەوە.
لە کۆبووبونەکەدا هەڵکوتانە سەر بارەگا حکومی و حیزبییەکان، بە دەستێکی تێکدەر و دوور لەئامانجی خۆپشاندان وەسفکرا و ئیدانەکرا.
پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند “ئەم شێوازە خۆپیشاندانە دوورە لەهەموو عورفێکی مەدەنی و هەڵەبجەییانە و هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی دەگرینەبەر و دەستبردن بۆ مەلەفاتی حکومەت و دامودەزگاکان ناچێتە چوارچێوەی خۆپیشاندانەوە و داواکاری خەڵکیش نییە.
پارێزگاری هەڵەبجە داواشیکرد خۆپیشاندانەکان مەدەنی بکرێن و دوور بخرێنەوە لە ئامانجی تایبەت و تێکدەرانە، هەروەک چۆن بە مافی ڕەوای هاووڵاتییان زانرا کە پێویستە حکومەت شایستە داراییەکانیان بۆ دابینبکات.
بەهۆی ئەو هێرشەی شەوی رابردوو كرایە سەر بینای سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە، زیانێكی زۆر بە بیناكە گەیشت، بەهۆی ئاگرتێبەردانییەوە بەشێكی زۆری دۆسییە و مامەڵەی هاووڵاتييانی سنوورەكە سووتاون، هاوکات بینای هاتووچۆی هەڵەبجەش سووتاوە و چەند فەرمانگەیەکی دیکە زیانیان بەرکەوت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









