هه‌موو شتێك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێگر و ئه‌مینداری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان بخوێنەرەوە

هادی کەریم، عەدنان عەبدولرەحمان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری سلێمانی له‌هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان، هه‌ریه‌ك له هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و عه‌دنان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مینداری دارای یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان، گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیان له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتیه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسیان له‌وه كردوو هیوادار بوون ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه بووایه كه واده‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكردایه، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن كه یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان یه‌كێتیه‌ك بێت بۆ هه‌موولایه‌ك دوور له حیزبایه‌تی و ده‌ستنیشان كردنی بڕیاری بوون به پاڵه‌وانی نه‌ورۆز بڕیارێكی مێژووی بوو”.
هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سەرەتا قسەی کردوو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” هیوادار بووم ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌مان بۆ ئه‌وه بووایه كه كاتی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خولی نایابی(2020-2021)، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان پابه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی پێشوومان نه‌بوون، بۆیه ئێمه‌ش بڕیارماندا كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان نه‌كه‌ین، بۆیه ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ رابگه‌یه‌نم كه ده‌ركردنی بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی پێشوومان هیچ فشاری سیاسی له‌سه‌رمان نه‌بووه، چونكه پێشتر ئێمه بڕیارماندابوو كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بڕیاری خۆمان بده‌ین”.
هادی راشیگه‌یاند:” ئێمه باپهندین به‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان یه‌كێتیه‌كی گشتی هه‌موو وه‌رزشكاران بێت و دووربێت له حزبایه‌تی و هه‌موو كێشه‌یه‌ك، بۆیه ئێمه پێشتر زۆر شتمان قبوڵ كرد، به‌ڵام ئیتر هیچ شتێك قبوڵ ناكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن براده‌رانی ئه‌ولا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن له سه‌رۆك تا ئه‌ندامێكیان چه‌ند ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان هه‌بێت”.
جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان ئاماژه به‌وەش ده‌دات:” من جارێكی‌تر له‌ناو یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان كار ناكه‌م تا ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئێستای تێدابێت، هه‌رچه‌نده پێشتر شتمان پێ وتووه و به‌قسه‌ی كردووین، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌ته‌واوی لایه‌نگیری پێوه دیاربوو”.
له كۆتاییدا هادی كه‌ریم ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” بڕیاری بوون به پاڵه‌وانی نه‌ورۆز له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوومان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بووه، به‌ڵام هه‌رچی كۆبوونه‌وه بكرێت و ئێمه ئاماده نه‌بین به كۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمی حسابی بۆ ناكرێت، هه‌ر بۆ زانیاریتان كۆبوونه‌وه‌ی پێشوومان یاسایی بووه، چونكه هه‌شت ئه‌ندام ئاماده‌بوون، به‌ڵام ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به‌بێ ئاماده‌بوونی ئێمه پێنج كه‌س ده‌بن هیچ یاسایی نیه”.
عه‌دنان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مینداری دارای یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” ئه‌و بڕیاره‌ی تایبه‌ت بوو به وه‌رزی 2019-2020 بوو به مێژوو، ئێستا له مێژووی تۆپی پێی كوردستان و به پێی یاسا یانه‌ى نه‌ورۆز خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م و یانه‌ی برایه‌تی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه”.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه 23-8-2020 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی زۆنی زه‌رد كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









