هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران ئاشکرادەکرێت

SNN
وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە میدیایەکی حکومی وڵاتەکەی راگەیاند: “ئاگرکەوتنەوە لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە مانگی رابردوو کردەیەکی تێکدەرانە بووە”، بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن رووداوەکە بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی بووە.
بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوەکە رایگەیاند: بەم نزیکانە ئەو لایەنە ئاشکرادەکەن کە لە پشت رووداوی ئاگرکەوتنەوەی بنکەی نەتەنز بووە کە مانگی رابردوو روویدا.
بەرپرسانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە: بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆر بەر بنکەکە کەوتووە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم خاودەبێتەوە.
ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز یەکێکە لەو بنکانەی کە لەلایەن ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێت.
سوتانی بنکە ئەتۆمیەکە نیگەرانی لای بەرپرسانی ئێران دروستکردووە و داوا دەکەن حکومەت تۆڵە لە هەر وڵاتێک بکاتەوە کە هێرشەکەی ئەنجامداوە.
ئەمە چەندین جارە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بە هۆکاری تەمومژاوی دەسوتێندرێن، لە مانگی ئایاری رابردووشدا دوو کەشتی هێزە ئاوییەکانی ئێران لە ئاوەکانی عومان هێرشیان کردە سەر یەکتر و لە ئەنجامدا نۆ کەشتیوانی کوژران و 15 کەشتیوانی دیکە برینداربوون، دواتر لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران ئاشکرایانکرد کە رووداوەکە لە ئەنجامی هێرشی ئەلیکترۆنی بووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









