پارێزەرى خاوەن پشکەکانى چاڤیلاند “شاسوار عەبدلواحید سکاڵاى لەسەر تۆمارکردوین”

وێنە: SNN
SNN-هەوراز ئەحمەد
پارێزەرى خاوەن پشکەکانى چاڤیلاند لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە بنکەى پۆلیسەوە پەیوەندیمان پێوە کراوە سەبارەت بەوەى سکاڵامان لەسەرە و سەردانى یەکێک لە بنکەکان بکەین، شاسوار دەیەوێت تۆمەتى هێرشکردنە سەری لە خۆپیشاندانەکاندا بداتە پاڵ ئێمە”.
دانا محەمەد، پارێزەرى خاوەن پشکەکانى چاڤیلاند رایگەیاند: “مافى 10 هەزار خاوەن پشک لای شاسوار عەبدلواحیدە و چەندین ساڵە لە رێگاى دادگا و بە فشار و خۆپیشاندان داوا دەکەین مافەکانمان پێ بدرێتەوە بەڵام هیچ لایەنێک بە دەم داواکەمانەوە نەهاتووە، بەڵام لە ئێستادا کە شاسوار سکاڵاى لەسەر چەند خاوەن پشکێک تۆمارکردووە، راستەوخۆ فەرمانى دەستگیرکردنمان بۆ دەرکراوە”.
وتیشى: “شاسوار عەبدلواحید ئەوە کارى یەکەم جارى نیە بەرامبەر خاوەن پشکەکانى دەکات بەڵکو چەندین جارى دیکە لە رێگاى میدیاکانیەوە هەوڵى ناشرینکردن و ناوزڕاندنى ئێمەى داوە”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “داوا لە سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى دەکەین کە بە هانامانەوە بێت بۆ ئەوەى ئەم کارەشى بۆ نەچێتە سەر لەسەر مافى خۆمان دادگایى نەکرێین”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









