
SNN- مەودا مستەفا
ئەمڕۆ یەكشەممە 24 ئاب، ئاری عەبدوڵا بەڕێوەبەری رێكخراوی ستۆپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، بەپێی روپێوی وەزارەتی كشتوكاڵ لە ساڵی 2012 دا 23 هەزار دۆنم زەویوزار لە هەرێمی كوردستان زێدەڕۆیی كراوەتە سەر، 11 هەزار دۆنم زێدەرۆیی سەر زەوی كشتوكاڵی كە دەكاتە 47% كۆی زێدەرۆیی سەر زەویوزار ، 12 هەزار دۆنم زێدەڕۆیی زەوی پاوان و بەردەڵان كە دەكاتە 52% ی كۆی زێدەرۆیی سەر زەوی و زار، 300 دۆنم زێدەرۆیی سەر زەوی دارستان، 10 دۆنم زەوی زێدەرۆیی سەر رێرەوی ئاو.
وتیشی “بەپێی بەدواداچوونەكانمان قەبارەی زێدەڕۆیی بۆ سەر زەویوزار لە ساڵی 2020 بە نزیكەی 100 هەزار دۆنم زەوی دەخەمڵێندرێت، 20 هەزار دۆنم زێدەرۆیی سەر زەویوزاری كشتوكاڵی كە دەكاتە 20% كۆی زێدەرۆیی، 75 هەزار دۆنم زێدەرۆیی سەر زەوی پاوان و بەردەڵان كە دەكاتە 75%ی كۆی زێدەرۆیی، 1600 دۆنم زەوی زێدەرۆیی سەر دارستان كە دەكاتە 2% ی كۆی زێدەرۆیی، 3200 دۆنم زێدەرۆیی سەر رێرەوی ئاو كە دەكاتە 3%ی كۆی زێدەرۆیی”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەپێی خەمڵاندنی ئەو روپێویە بۆ زێدەڕۆیی سەر زەوی كشتوكاڵی پاوان و بەردەڵان و دارستان و رێرەوی ئاو كراوە، بە بەراوردی زێدەڕۆیی لە نێوان ساڵانی (2012 بۆ 2020 ) دەردەكەوێت كە لە ساڵی 2020 رێژەی زێدەڕۆیی 328% زیادی کردووە”.
بەگوێرەی بەدواداچوونی میدیایی تیمی چاودێری راپۆرت لە ساڵی 2019 لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم 15 كێشەی چەكداری لەئەنجامی كێشەی زەوی و زار دروست بووە، كە تیایاندا 14 كەس كوژراون و 23 كەسیش بریندار بوون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









