جوتیاران لە هاوردەکردنی تەماتەی ئێرانی نیگەرانن و کشتوکاڵی هەرێمیش روونکردنەوە دەدات

وێنە: عەلی حەمەسەعید
SNN-عەلی حەمەسەعید
جوتیارانی پێنجوێن دژی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە ئێرانەوە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان نیشاندا و بەشیک لە بەرهەمەکانی خۆیانیان لەناوبرد، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش دەڵێت: “هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە دەروازە سنوورییەکانەوە سنووردارکراون”.
سەعید دۆڵەسوری یەکێک لە جوتیارەکانی بەشداربووی گردبوونەوەکە بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لە ئێرانەوە بەرهەمەکانی ئێمە ساغنابێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بازرگانە عەرەبانەی لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێنە ناوچەکە بۆ کڕینی بەرهەمەکانیان، بڕیک پارەیان وەک باج لێوەردەگیرێت ئەوەش هاتنی ئەو بازرگانانەی بۆ پێنجوێن ساردکردووەتەوە و گرفتی زیاتری ساغنەکردنەویە بەرهەمەکانی بۆ ئێمە دروستکردووە”.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، بەشداربووانی گردبوونەوەکە لە فولکەی ملەکەوە رێگای نێوان پێنجوێن و سەیدسادقیان بۆ ماوەیەک داخست و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکەدان.
لەبارەی ناڕەزاییەکانی جوتیارانی پێنجوێنەوە، حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ SNN ی روونكردەوە: “ئێمە لە وەزارەتی كشتوكاڵ هەموو هەوڵێكمان بۆ كارئاسانی زیاتری جوتیاران و رەخساندنی بازاڕێكی لەبارە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان، هەر لەو چوارچێوەیەشدا هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتەمان لە دەروازە نێودەوڵەتیەكان بەجۆرێك سنووردار كردووە كە بازرگانان نەتوانن بە ئاسانی هاوردەی بكەن، چونكە بۆ هەركیلۆیە ئێمە بڕی 600 دینار باجمان خستوەتەسەری”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەدڵنیاییەوە بەدواداچوون بۆ كێشەی جوتیارانی سنووری پێنجوێن دەكەین و رێگەنادەین جوتیارانی ئەو سنوورە تووشی زیان ببن، چونكە لە ئێستادا گەرمەی پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی سنووری پێنجوێنە و پشتگیری لە داواكارییەكانیشیان دەكەین”.


شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









