ڤیدیۆ.. رەشپێستێکی دیکە لە ئەمریکا لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێدەکرێت

ساتی رووداوەکە
SNN
لە گرتەیەکی ترسناکدا ئەمڕۆ دووشەممە پاش ئەوەی پۆلیسی ئەمریکا گەنجێکی 29 ساڵی رەشپێست بە گیر دێنن و دەیانەوێت خۆی بەدەستەوە بدات، تەقەی لێدەکەن و لە مەودایەکی نزیکدا کە دوورییەکەی (سفر)ە چەند فیشەکێک دەنێن پێوەی.
رووداوەکە تووڕەیی زۆری خەڵکی شاری کینوشای لە ویلایەتی ویسکنسن لێدەکەوێتەوە و دواتر بە ناچاری قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت.
گەنجە رەشپێستەکە دەرکەوتووە کە بێچەک بووە و کاتێک نزیکدەبێتەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی، پۆلیسەکان لە دواوە دەیدەنە بەر فیشەک و تووشی خوێنبەربوون و برینی زۆر قورس بووە.
تائێستا دەسەڵاتداران هۆکاری تەقەکردنیان لەو گەنجە ئاشکرا نەکردووە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی گەورە دروستبووە بەهۆی ئەو کارەوە و دروشمی ئەوە دەڵێنەوە کە نە ئاشتی هەیە لە ئەمریکا نە دادپەروەریی.
رۆژی 25ی ئایاری رابردوو لەشاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری رادەگرن و کەلەپچەی دەکەن.
پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە، دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و قاچێکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









