تره‌مپ به فه‌رمى بووه پاڵێوراوى كۆمارییه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مریكا

دۆناڵد ترەمپ
SNN
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆنگره‌ى پارتى كۆمارییهكانى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، به زۆرینه‌ى ده‌نگ دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و مایك پێنس بۆ جێگرى كاندیدكران به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى مانگى تشرینى دووه‌م، له وتارێكیشدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتى: “من هاتمه سه‌ر كورسییه‌ك كه پێشتر زۆر به خراپى به‌ڕێوه‌برابوو”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆنگرەی نیشتمانی کۆمارییەکانی ئەمریکا له شارى شا‌رلۆت له ویلایەتی نۆرس کارۆلاینا ده‌ستى به كاره‌كانى كرد، به مه‌به‌ستى دیاریكردنى كاندیدى فه‌رمى ئه‌و پارته بۆ پۆستى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته به ئامانجى به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى تشیرینى دووه‌مى 2020ى ئه‌مریكا، بڕیاره بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ كاره‌كانى به‌رده‌وام بن.
له یه‌كه‌م رۆژى كۆنگره‌كه‌دا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا و مایك پێنس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا توانییان به زۆرینه‌ى ده‌نگ ببنه‌وه به كاندیدى ئه‌و پارته.
له‌دواى كاندید كردنه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “سوپاسى متمانه‌تان ده‌كه‌م، ئێمه توانیمان زۆر شت بكه‌ین، به سه‌ركه‌وتووانه رووبه‌ڕووى كۆرۆنا ببینه‌وه، هاووڵاتییانمان رزگار بكه‌ین”.
وتیشى: “من هاتمه سه‌ر كورسییه‌ك كه زۆر به خراپى به‌ڕێوه‌ده‌برا، ئێدارهكهى پێش من زۆر به‌شێوه‌یه‌كى كلاسیكى كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام من و تیمه‌كه‌م زۆر به مۆدێرنانه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و رووبه‌ڕووى كێشه‌كان ده‌بینه‌وه”.
دۆناڵد جۆن ترەمپ لەدایکبووی 14ی حوزەیرانی 1946 ە و کەسێکی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە کە ئێستا 45ە مین سەرۆکی ئەمریکایە.
لە مانگی کانوونی دووەمی 2017 لەسەر پارتی کۆمارییەکانی وڵاتەکەی بووەتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
لە شاری کوینزی نیویۆرک لەدایکبووە و گەورەبووە، لە 1968 دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکی‌دا کاری کردووە.
ترەمپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی ترەمپە، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی لە چەندین ناوچەی ئەمریکا دیارە لەسەرووی ھەموویانەوە شاری نیویۆرک و لاس ڤێگاس و ئەتلەنتیک سیتی.
دۆناڵد ترەمپ لەدەیان فیلم‌دا وەک کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York).
ھاوکات ترەمپ سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا 1977 – 1992 و (مارڵا مەیپلز 1992 – 1993) و (میلانیا کناوس 2005 – ئێستا).
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









