وێنه: له خولی مامدا بۆ یه‌كه‌مجار ئافره‌تێك ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیاری یاری

بێریڤان جه‌لال لەگەڵ ستافی ناوبژیوانان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بێریڤان جه‌لال ئه‌و خانمه وهرزشكارهیه كه تائێستاش له خزمه‌تكردن به‌رده‌وامه و سه‌ره‌ڕای یاریكردنیشی له‌زۆربه‌ی یارییه‌كاندا، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تری له ژیانی وه‌رزشیدا ئه‌نجامدا و بووه یه‌كه‌م خانمه وه‌رزشكار كه بۆ یه‌كه‌مجار ببێت به سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كی تۆپی پێ.
ئه‌و خانمه وه‌رزشكاره، جگه له یاری تۆپی پێ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و فوتساڵ و تۆپی ده‌ستی ئه‌نجامداوه، وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونیش توانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری یاری خولی مام کە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی گەرمیان و هەڵەبجەی شەهید کە لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو دیاری بکرێت و تێیدا گەرمیان توانی 5-2 یاریەکە بباتەوە.
بێریڤان جه‌لال دوای ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری یاری رایگه‌یاند:” سه‌ره‌تای تێكه‌ڵاوبوونم به وه‌رزش له قۆناغه‌كانی خوێندنم بوو له په‌یمانگا و زانكۆ ، دواتریش له یانه‌كان ده‌ستم به یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان و تۆپی ده‌ست و فوتساڵم كردووه و توانیومه چه‌ندین ئه‌نجامی گه‌وره به ده‌ست بێنم كه ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ كچانی سیروانی نوێ بووین بە پاڵه‌وانی فوتساڵی یانه نایابه‌كانی كوردستان و 2 ساڵ پێش ئێستاش له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی هه‌ولێر بووین بە پاڵه‌وان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌ی بیلادی شاری به‌غدا له خولی عێراق به‌شداریم كردووه و پله‌ی سێیه‌می عێراقمان به‌ده‌ستهێناوه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات:” من زیاتر ئه‌زموونی تۆپی پێم تاقیكردووەته‌وه به تایبه‌تی ئه‌م ئه‌زموونه تازه‌یه‌م كه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری یاری ده‌ست نیشانكرام له یاریگای گه‌وره وه‌ك یه‌كه‌م خانمه وه‌رزشكار له كوردستان، بۆیه زۆر خۆشحاڵم به‌م كاره تازه‌یه‌م، له‌به‌رئه‌وه داواش له خانمانی تر ده‌كه‌م بێنه پێشه‌وه و كه‌سایه‌تی خۆیان له یاریگای گه‌وره‌ش بسه‌لمێنن، چونكه به‌ڕاستی كارێكی زۆر گه‌وره و گرنگه كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق خانمێك سه‌رپه‌رشتیاری یاری بكات له یاریگای گه‌وره”.
لە کۆتایدا وتی :” زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه هاوكارییان كردم و پاڵپشتم بوون به تایبه‌تی سه‌رپه‌رشتیارانی خولی مام، هیوادارم هه‌موو به‌رپرسانی وه‌رزش له‌م كاته‌دا كه خوله‌كانی كوردستان وه‌ستاوه بتوانن له‌مجۆره خولانه بكه‌نه‌وه و خانمان بێنه ناو بواره‌كه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌تی ئێوه‌ش ده‌كه‌م وه‌ك یه‌كه‌م راگه‌یاندن توانیتان من به‌سه‌ر بکەنەوە”.
بێریڤان جه‌لال له 19-1-1995 له دایكبووه بەشداری چەندین خول و وۆرك شۆپی نێودەوڵەتی كردووه، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى تایبه‌تن بە خوێندن و یاریكردنەوە.
بێریڤان بۆ ھەریەك لە یانەكانی (سیروانی شارەزوور ، سەرچنار ، سیروانی نوێ ، ئافرۆدیت و یانەی ئافرەتانی ھەولێر} یاری كردووه، ئەو دەستكەوتانەی كە بە دەستی ھێناوە یەكەمی كوردستان لە یاری فوتساڵ لەگەڵ یانەی ئافرەتانی ھەولێر و یەكەمی كوردستان و عێراق لە یاری تۆپی دەست لەگەڵ یانەی ئافرۆدیت، ھەر لەگەڵ ئەو یانەیەدا خاوەنی پلەی دووەم بووه لە یاری فوتساڵ، وەك ھەڵبژاردەی عێراق لە یاری تۆپی دەست خاوەنی پلەی پێنجەم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب كە لە شاری ئه‌بوزه‌بی بەڕێوە چوو، پلەی یەكەم و دووەم لە یانەی سیروانی نوێ بۆ یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان (100م – 200م )، بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاھێنەری قوتابخانەی تۆپی پێی ئاسۆ بووه له بەشی كچان لە هەڵەبجەی شه‌هید، هه‌روه‌ها ڕاھێنەری لەشجوانی خانمانه لە ھەڵەبجە و دەرچووی پەیمانگای وەرزش و دەرچووی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشه و خاوەنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتییه لە بواری وەرزشدا.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









