
SNN
تیمشا بوشامپ کچێکی ئەمریکی تەمەن 20 ساڵە و دانیشتووی شاری دیترۆیتە تووشی شۆک بوو کاتێک خۆی لە نێو کیسێکی داخراودا بینییەوە کە پێشتر خێزانەکەی مردنی ئەو کچەیان راگەیاندبوو.
جیفری فیگەر پارێزەری خانەوادەی ئەو کچە دەڵێت “ماوەیەکی کەم دوای کفن کردنی، تیمشا بوشامپ ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە و پزیشکی دادوەریی لە سەروبەندی ئەوەدا بوون بەرەو گۆڕستانی ببەن”.
پارێزەرەکە بە کەناڵی WXYZی وتووە “دوای لە هۆش خۆچوونی بۆ ماوەی 30 خولەک تیمێکی پزیشکیی لە ماڵی خۆی لە ناوچەی ساوسفیلد ویستویانە هەناسە بۆ ئەو کچە بگێڕنەوە، بەڵام بێهودە بووە و بڕیاری ئەوەیان داوە کە کۆتایی بە ژیانی هاتووە”.
پزیشکی دادوەریی ئۆکلاند رایگەیاندووە “پاش 1 کاتژمێر لە لەهۆش خۆچوونی و چوونە ناو حاڵەتی بێهۆشیی، ئەو کچە ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە کەمتەرخەمیی دەکەن گەر هەبووبێت”.
ئەو کچە 20 ساڵە پێشتر تووشی حاڵەتێکی بوورانەوەی دەگمەن بووە کە هیچ وەڵامدانەوەیەکی بۆ دەوروبەرەکەی نەبووە و تیمی پزیشکیش وایانزانیوە گیانی سپاردووە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









