جەبار یاوەر وردەکاری کۆبوونەوەکانی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرادەکات

SNNـ مەودا مستەفا
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هێڵی به‌رگری هاوبه‌ش، به‌ڵام كۆبونه‌وه و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه هه‌یه .
ئه‌مڕۆ فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گفتوگۆمان كردوه و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامین له‌سه‌ر سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی كه بریتین له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هێڵی به‌رگری هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی دیاله و كه‌ركوك و مه‌خمور و موسڵ .
وتیشی: مانگی رابردوو دوو كۆبوونه‌وه‌مان كردوه، کۆمەڵێک له‌و بابه‌تانه لێكتێگه‌شتنی هاوبه‌شمان هه‌بووه به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی واژووی له‌سه‌ر بكه‌ین.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی گەیشتن بە رێککەوتن، جەبار یاوەر وتی: ره‌نگه ئه‌وانه‌ی لێدوان دەده‌ن له ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كان نەزانن و زانیاری نادروست بڵاوبکەنەوە، ره‌نگه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق کۆببنەوە.
راشیگه‌یاند: هه‌ردوولامان هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی توندوتۆڵ هه‌بێت له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ كۆتاییهێنان به داعش، ئێمه ئه‌وه‌مان له سێ خاڵ كۆكردۆته‌وه یه‌كێكیان دامه‌زراندنی هه‌ماهه‌نگی ناوه‌ندی له نێوان ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌وه‌ی تریشیان هێزی هاوبه‌ش و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، سێیه‌میان بابه‌تی هێڵی به‌رگری هاوبه‌ش به درێژایی ئه‌و ناوچانه .
باسی له‌وه‌ش كرد: دیاریكردنی رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، بەڵام بڕیار دراوه هه‌مو مانگێك لیژنه‌ی باڵا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات، بێ گومان كۆبوونهوەیهكیان له هه‌ولێر ده‌بێت و كۆبوونهوهیهكیشیان له به‌غدا ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر ههومو ئاسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامین بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو كێشه‌كان، ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین له گفتوگۆكردن له‌گه‌ل لایه‌نی وه‌زاره‌تی به‌رگری له رێگای ئه‌و دوو لیژنه باڵایه بۆ گه‌یشتن به رێكکه‌وتنی كۆتایی .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كۆبونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌نجام دراوه به ئامادهوبونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیاردراوه به جێبه‌جێكردنی خشته‌ی ئازار و ئه‌یلولی پله به‌رز كردنه‌وه‌ی ساڵی 2017 سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، ئه‌و بابه‌ته رێكاری هه‌یه، له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌چێـته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانی هه‌رێمی پێده‌رده‌چێت و ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت .
له‌باره‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی جه‌بار یاوه‌ر راشیگه‌یاند، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێنج وه‌زاره‌تمان هه‌یه به‌پێی یاسای ژماره 2ی ساڵی 2020 ده‌رباره‌ی بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، لیژنه‌كان به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان له نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، هه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بێگومان به پێی ئه‌و پلانه‌ی حكومه‌ت ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌پێی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین .
رونیشیكرده‌وه: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌و هاوكاریانه‌ی كه پێشتر له كاتی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له ساڵی 2014، له هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه له ئاسمانه‌وه و مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه و راوێژكردن بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه و تا ئێستا به‌رده‌وامه و هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نییه .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









