سەرۆکی پێشووی شارەوانیی هەڵەبجە دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
کەمێک پێش ئێستا خدر کەریم سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، لە گۆڕستانێک دۆزرایەوە، بە گوێرەی کەسوکارەکەشی، تەندروستی کەمێک تێکچووە و لە ئێستادا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ئامۆزایەکی سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: خدر کەریم سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە لە گۆڕستانی باوە کۆچەک لە نزیک شاری هەڵەبجە بە زیندوویی دۆزراوەتەوە، تەندروستی کەمێک تێکچووە، بەمەبەستی پشکنین گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.
هەر ئەمڕۆش بە مەبەستی دۆزینەوەی ناوبراو تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و هەڵەبجە لە رێگەی فڕۆکەوە گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەی سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە ئەنجامدابوو.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









