هێزە ئەمنییەکانى هەولێر رێگرییان کرد لە گردبوونەوەى گروپى گێڕانەوەی موڵکى گشتى

رێگریکردن لە گردبوونەوەى گروپى (گێڕانەوەى موڵکى گشتى) لە هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – هەولێر
هەرچەندە بڕیابوو پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ گروپى ( گێڕانەوەی موڵکی گشتی) لە شارى هەولێر لەبارەى کەیسى نەخۆشانەى (سانتی لایف) گردبوونەوە بکەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى هەولێرەوە رێگرى لە گردبوونەوەکە کرا.
مەودا مسەفا، پەیامنێرى SNN لە هەولێر رایگەیاند: “بڕیاربوو بەیانى ئەمڕۆ گروپى ( گێڕانەوەی موڵکی گشتی) بە مەبەستى دەربڕینى سکاڵا و پێشکەشکردنى یاداشتێک سەردانى داواکارى گشتى هەولێر بکەن و گردبوونەوە لەبەردەم بیناى داواکارى گشتى ئەنجام بدەن، چونکە ئەو نەخۆشخانە نەخۆشخانەیەکى حکومییە و لە ئێستادا گۆڕدراوە بۆ نەخۆشخانەى تایبەت بەڵام گردبوونەوەکە بەڕێوەنەچوو”.
لەبارەى هۆکارى بەڕێوەنەچوونى گردبوونەوەکەیان فەرمان ڕەشاد، رێکخەری گروپى ( گێڕانەوەی موڵکی گشتی) بە SNN راگەیاند: “ئەمڕۆ بەنیازبووین یاداشتێک لەبارەی گەڕانەوەی نەخۆشخانەی (سانتی لایف) پێشکەشی داواکاری گشتی بکەین، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریمانلێکراو رێگانەدرا بەپێی بەرنامەی کارەکان چالاکییەکە ئەنجامبدەین”.
وتیشی: “ناکرێت بۆ چالاکییەکی ئاوا گرنگ هێزە ئەمنییەکان رێگریمان لێبکەن، لەکاتێکدا ئێمە ئامانجمان گێڕانەوەی موڵکی گشتییە لەلایەن کەس و بەرپرس و کۆمپانیاکانەوە”.
رێگریکردن لە گردبوونەوەى گروپى ( گێڕانەوەی موڵکی گشتی) لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژى رابردوودا هێزەئەمنییەکانى هەولێر رێگرییان کرد لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانى هاووڵاتییان لەناو بازاڕ و بە تۆمەتى هاندان و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانى بێ مۆڵەت زیاتر لە 20 کەسیان دەستگیر کرد.
پێشتر چالاکوان و رۆژنامەنووسانی شاری هەولێر هەڵمەتێکی فروانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەستپێکرد لەسەر کەیسى نەخۆشخانەى (سانتێ لایف) و عەلی ئەحمەد یەکێکە لەو کەسانەی کە بەشداری هەڵمەتەکەی کردووە بە SNNی راگەیاند: “نەخۆشخانەی (سانتێ لایف) کە بەناوی نەخۆشخانەی منداڵانەوە حکومەت دروستیکرد، ئێستا نەخۆشانی کۆرۆنا بە نرخێکی خەیاڵی وەردەگرێت، هەروەها حکومەت نزیکەی 20 ملیار دیناری تێدا خەرج کردووە، کەچی ئێستا دراوەتە کەسێکی بەناو تایبهت بەبێ دیاربوونی هۆکارەکەی کە گوایە بە زیاتر لە بیست ساڵ قەرزەکەی بداتەوە حکومەت”.
وتیشی: “بەڕوونیش دیاربووە کە نوسراوە نەخۆشخانەکە بۆ کەمدەرامەت و هەژارانە، کەچی ئێستا بۆتە تایبهت و نرخی خەیاڵییە، هەولێر ئێستا یەک نەخۆشخانەی حکومی هەیە هەبوونی ئەو نەخۆشخانەیە زۆر پێویسته، داوا دەکەین داواکاری گشتی دۆسییە بۆ ئەو گەندەڵییە بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشخانەیە بگەڕێنێتەوە کەرتی حکومی بۆ منداڵانی کەمدەرامەت، من سکاڵام لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە دەستیان لە فرۆشتن و هەڕاجکردنی ئەو نەخۆشخانەیە حکومیە هەیە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









