لەبارەی وەرگرتنی خوێندکار لە پۆلی یەکەمی بنەرەتی چەند بڕیارێكی نوێی دەرچوون

خوێندکارانی پۆلی یەکەم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەنوسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی سنوورەكەی كردووە بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، داوا لە بەڕێوەبەری باخچەی ساوایان و خوێندنگە بنەڕەتییەكان دەكات لە نەخۆشخانەكان پشكنین بۆ خوێندکاران نەكرێت، هاوكات لە دایك بووانی ساڵی 2014 لە پۆلی یەكەم وەردەگیرێن.
سۆران محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە نوسراوێكی فەرمی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە ئاگادار كراینەوە كە لای خۆمانەوە نوسراو ئاراستەی بەڕێوەبەری قوتابخانە بەنەڕەتی و باخچەكانی ساوایان بكەین كە پشكنین بۆ قوتابیانی تازە تۆماری باخچەی منداڵان و خوێندنگەکان ئەنجام نەدرێت لە مەڵبەندە تەندروستییەكاندا، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، “هەر ئەمڕۆ ئاگادار كراینەوە كە بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە وەرگرتنی منداڵان بۆ باخچەی ساوایان و پۆلی یەكی بنەڕەتی ڕەچاوی چەند بڕیارێك بكەین كە بۆ وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی یەكەمی باخچەی ساوایان لە دایكبووی 1/1/2016 بۆ 31/12/2016 تۆمار بكرێت و هاوكات دەبێت و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی دووەمی باخچەی ساوایان لە 1/1/2015 بۆ 31/12/ 2015 دەبێت”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق ئەوەشی روونكردەوە، هەر بە گوێرەی بڕیارەكان دەبێت وەرگرتنی بۆ قوتابیان لەپۆلی یەكی بنەڕەتی لە دایكبووی 1/1/2014 بۆ 31/12/2014 دەبێت.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









