
لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان
بە گوێرەی فەرمانێكی وزاری وەزارەتی کار و كاروباری كۆمەڵایەتی 10ی ئایار دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
سالار فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی نوسراوێك كە ئەمڕۆ 6ی ئایار، ئاراستەمان كراوە بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی دەوامی تەواوی فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی، لەسەرەتادا ڕۆژانی شەممە و پێنج شەممە كراوە بە پشوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی نوسراوەكە دەوام لە ڕۆژی یەك شەممە تا ڕۆژی چوار شەممە لە كاتژمێر نۆی بەیانی تا 11 ی نیوەڕۆ دەبێت، هاوكات ستافی فەرمانبەرانیش بە شێوەی یەك لەسەر سێ دەوام دەكەن بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت بەڕێوەبەرەكان دەوامی فەرمانبەران ڕێكبخەن.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی زانیارییەكانمان ئەو نوسراوەی ئاراستەی ئێمە كراوە بە هەمان شێوە وەزارەتەكانی دیكەش ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی خۆیان كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام لە ڕۆژی 10ی ئایاردا.
ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی دوو مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە دەوامی فەرمانبەرەکان راگیران.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









