“داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت ئەنجامی لیکۆڵینەوەکان لە کوشتنی خۆپیشاندەران رابگەیەنێت”

خۆپیشاندان له عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (هیومان رایتس وۆچ) داوای لە حکومەتی عێراق دەکات بەزووترین کات ئەنجامی لیکۆڵینەوەکان لەبارەی کوشتنی خۆپیشاندەران لە ناوەڕاست و باشووری عێراق رابگەیەنێت.
هیومان رایتس وۆچ لەبارەی کوژرانی زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر و هێزەکانی ئەمنی لە میانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتەکەیدا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە بە زووترین کات ئەنجامی بەرایی لیکۆڵینەوەکان لەبارەی کوشتنی خۆپیشاندەران بڵاوبکاتەوە و خشتەیەکی کاتی دیاریکراو و روون لەسەر راپۆرتی کۆتایی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە دیارییبکات.
لە راپۆرتەکەدا داوای لە حکومەت کراوە کە ژمارەی ئەو لێکۆڵینەوانە ئاشکرابکات کە لەگەڵ هێزە چەکدارەکان ئەنجامدراوە و چەندیان رەوانەی دادگا کراون لەوانەی کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی خۆپیشاندەران لەنێویاندا چەکدارانی حەشدی شەعبی.
توێژەر لە بەشی قەیران و ململانێکان لە رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، بەلقیس والی رایگەیاند “دۆخی ئەمنی لە عێراق بە جۆرێکە کە چەکدارەکان لە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە و تەقە لە چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی دەکەن بەبێ ئەوەی سزا بدرێن”.
بەلقیس والی راشیگەیاندووە: کە ئەوە روون نییە کە حکومەتی فیدڕاڵی لەم قۆناغەدا لە توانایدا هەیە کۆتایی بەو توندوتیژییانە بهێنیت و دڵنیایی بدات لە بەسزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە.
لە 27ی تەمووزی رابردوو، حکومەتی عێراق لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگریی، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی پێکهێنا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی کوشتن و تیرۆرکردنی چالاکوانانی مەدەنی و سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکان لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
بەپێی داتاکانی حکومەتی عێراق، لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەریانهەڵدا و بەهۆیانەوە حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا، 565 کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژران.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









