جێگر عه‌بدوڵا:سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان به‌فه‌رمانی حزبه‌كه‌ی دژی ئێمه بڕیار ده‌دات

جێگر عەبدوڵا
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی وه‌رزشی كوردستانی تێكه‌وتووه به تایبه‌تی تۆپی پێ كه ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه به‌جیا كۆبونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، مه‌ترسی دوو ئیداره‌یی له وه‌رزشی كوردستان به‌ناو وه‌رزشكاراندا بڵاوبووەته‌وه، ئه‌ندامێكی یانه‌ی نه‌ورۆز هێرشدەکاتە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان.
جێگر عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی نه‌ورۆز رایگه‌یاند:” ئێمه سوورین له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی رۆژی 25-7-2020 یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان كه هه‌شت ئه‌ندام به‌شداربووه و یانه‌كه‌مانی به‌فه‌رمی كرده پاڵه‌وان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز وتی:” ئێمه پابه‌ندین به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی 25ی مانگی رابردوو كه هه‌شت ئه‌ندام ئاماده‌بوون و یاسایی بوو، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی پێنج ئەندام هیچ یاسایی نیه كه یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كان ده‌نگی نه‌داوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی تری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان به‌ناوی نۆ یانه‌وه نوسراوی فەرمیان بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك یانه‌ی زۆنی سه‌وز بوترێت كه ئه‌وه‌ش گله‌یی یانه‌كانی ئه‌م سنوره‌ی لێكهوتهوه”.
جێگر راشیگه‌یاند:” به‌داخه‌وه سیناریۆیه‌كیان دروست كردووه ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كه‌م نه‌بێت، بۆیه ئه‌وان له حیزبه‌كه‌یانه‌وه پێیان وتراوه كه یانه‌یه‌كی باشووری عێراق یه‌كه‌م نابێت یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كه‌م بێت، بۆیه ئه‌وه زیاتر ئیشه‌كانی تێكدا، چونكه گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجام بده‌ین و واز له ئه‌نجامه‌كان بێنین له پێناو به‌رده‌وام بوونی خولی نایابی كوردستان، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی براده‌رانی ئه‌ولا كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ئێمه هه‌بوو”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” ئێمه تێناگه‌ین چیمان كردووه له كوردستان وا له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه لای ئێمه گرنگه خولی نایابی كوردستان به‌رده‌وام بێت و هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و نامانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوو ئیداره‌یی دروست بێت ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش له هه‌موویان زیاتر خۆمان به‌خاوه‌نی خولی كوردستان ده‌زانین”.
دوای ئه‌وه‌ی پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی زۆنی زه‌رد له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نۆ یانه‌ی خولی كوردستان كۆبوویه‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وه‌رزی (2019-2020) كردوو بڕیاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانه‌وه جێ به‌جێكرا، به‌ڵام به‌هۆی نایاسایی داواكه‌یان بڕیاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









