“چالاکوانە بێسەروشوێنکراوەکانى دهۆک بەهۆى ئەشکەنجە و لێدانەوە دۆخیان خراپە”

به‌شێك له چالاكوانه بێسهروشوێنكراوهكانى بادینان
SNN – هەوراز ئەحمەد
چالاکوانێکى کۆمەڵى مەدەنى رایدەگەیەنێت: لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەستەڵات بە بیانووى جیاواز رێگا نادات هاووڵاتییان بۆ داواکردنى مافەکانیان خۆپیشاندان بکەن و ئەو کەسانەشى باسى ئەو کۆت و بەندییە دەکەن دەستگیر دەکرێن و دەخرێنە زیندانەوە”.
عەبدولڕەحمان بامەڕنى، چالاکوانی کۆمەڵى مەدەنى لە دهۆک بە SNNى راگەیاند: “هاووڵاتییان و چین و توێژە جیاوازەکان لە ماوەکانى رابردوودا هەوڵیانداوە بۆ داواکردنى ماف و ناڕەزایەتى دەربڕین لە دۆخى ژیانیان خۆپیشاندان و گردبوونەوە ساز بکەن، بەڵام دەستەڵات لەم ناوچەیەدا رێگاى نەداوە ئەو چالاکییانە ئەنجام بدرێت و ئەو کەسانەشى سەر مەشقى هاتنە ئاراوەى ناڕەزایەتیيەکان بوون خرانە کونجى زیندانەوە و بەپێى ئەو بەڵگە و دیکيۆمێنتانەشى بڵاوبۆتەوە دۆخیان ناجێگیرە و رووبەڕووى ئەشکەنجە و لێدان بوونەتەوە”.
وتیشى: “دۆخى هاووڵاتییان و کاسبکاران لەم سنوورە زۆر خراپە و رۆژ لەدواى رۆژ رێژەى هەژارى لە هەڵکشاندایە و زۆرێک لە ماڵەکان لەبرى سێ ژەم نان خواردن ژەمێک دەخۆن و تواناى کڕینى قوتویەک شیریان نیيە بۆ منداڵەکانیان، ئەوەى واى کردووە خەڵک توڕە و نیگەران بێت، بەڵام لەبەر ئەو رێگریانەى دەکرێت ناتوانن خۆپیشاندان بکەن و گلەى لە خراپى ژیانیان بکەن”.
ئەو چالاکوانە روونیشى کردەوە: “رێگرى لە ئازادى رادەربڕین وایکردوە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دیموکراسى پاشەکشێ بکات، دەستەڵات لەو سنوورەدا بەهیچ جۆرێک رێگا نادات خەڵک بە ئازادى داواى مافى خۆى بکات”.
لە چه‌ند رۆژى رابردوودا به تۆمه‌تى هاندان و به‌شداریکردن له خۆپیشاندان سنوورى دهۆک 13 چالاکوان و رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر کراون، که ناوه‌کانیان بریتین له: دیفاع هه‌رکی رۆژنامه‌نووس له ئاکرێ، قه‌یدار حسێن چالاکوان له ئاکرێ، به‌ده‌ل به‌رواری چالاکوان له دهۆک، ئومێد به‌رۆشکی چالاکوان له دهۆک، ئه‌حمه‌د زاخۆیی رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، فاروق عومه‌ر رۆژنامه‌نووس له زاخۆ، مێهڤان مه‌جید چالاکوان له زاخۆ، جانگیر سندی چالاکوان له زاخۆ، ئازاد مه‌حمود چالاکوان له سێمیڵ، ئه‌مجه‌د یوسف چالاکوان له شیلادزێ، مو‌سا غازی (چالاکوان له شیلادزێ، عبدوڵا عوسمان هاووڵاتى له زاخۆ، جه‌مال مشه‌ختی هاووڵاتى له زاخۆ ، هاوکات 18 شۆفێر ده‌ستگیرکراون به تۆمه‌تى به‌شداریکرد له خۆپیشاندانه‌که‌ى زاخۆ.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆک ره‌تیکرده‌وه هیچ ده‌ستگیرکراوێکیان لابێت و له‌به‌رده‌م میدیاکان رایگه‌یاند: “هیچ ده‌ستگیرکراوێک لاى ئێمه نییه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و چالاکوانان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناوى که‌سیان لایه ئه‌وه ده‌توانن پێمان بده‌ن”.
هاوکات پێشتر SNN لەسەر زارى خەتاب عومەر چالاکوان و براى فاروق عومەر کە یەکێکە لە چالاکوانە ئازادکراوەکانى زاخۆ بڵاویکردەوە: “بەبێ هیچ تۆمەتێک ماوەی چوار رۆژ براکەى لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە دەستبەسەرکراوە، ئەو چوار رۆژە لە ژوورێکی تاکە کەسییدا دەستبەسەرکراوە، بێ ئەوەی خواردن و ئاوی پێبدرێت، هەربۆیە لەگەڵ ئازادکردنی هەردوو گورچیلەی وشکبووە و لە بێئاویدا مەترسی لەدەستدانی گورچیلەکانى هەیە و دۆخى تەندروستى ناجێگیرە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









