بەهۆی هێڵێکی ئاسمانی ئێرانەوە کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبووەوە

Wolfgang Rattay/Reuters
ماڵپەڕی بی بی سی عەرەبی، لە بەدواداچوونێکیدا ئاشکرایکردووە، هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر-ی ئێرانی، هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەو میدیایە ئەوەی خستووەتەڕوو، لەکاتێکدا کە حکومەتی ئێران راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاندبوو، هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر بەردەوام بوو لە گەشتەکانی، ئەوەش هۆکاربوو بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەگوێرەی داتاکان لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە تا کۆتایی مانگی ئازار، هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر سەدان گەشتی ئاسمانی لە نێوان ئێران و عێراق و ئیمارات و سوریادا ئەنجام داوە.
ئاماژەش بەوەکراوە، هەموو ئەو وڵاتانەی دیکە مۆڵەتی نیشتنەوەیان بە فڕۆکەکانی ماهان ئێر داوە لەکاتێکدا قەدەغەی گەشتەکانیان لەگەڵ ئێراندا راگەیاندبوو.
چەند سەرچاوەیەک لە هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر بە بی بی سییان وتووە، بەشێک لە سەرنشینەیانیان نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تیادا دەرکەوتووە، کاتێکیش ستافی فڕۆکەوانەکە ویستوویەتی نیگەرانییەکانیان لەوبارەیەوە بگەیەننە بەڕێوەبەرایەتی هێڵە ئاسمانییەکە، بێدەنگ کراون.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









