
موستەفا کازمی
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: “تایەفەگەریی درۆیەکی شاخدارە” و بەڵێندەدات دژایەتی بکات، ئاماژە بەوەشدەکات “دەبێت هەرچی زووە ئەو بیرۆکەیە کۆتایی پێبێت”.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی زە ناشیۆناڵ، مستەفا کازمی رایگەیاندووە: “هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق لەساڵی 2003ەوە بوونی دیاردەی تایەفەگەرییە” روونیشیدەکاتەوە کە “زۆرێک لە دامەزراوە و دەزگا رەسمییەکانی دەوڵەت لەو کاتەوەی کە دامەزراون، بەڕێگەی هەڵە هاتوونەتە بوون و تایەفەگەریی دەستی بەسەردا گرتوون”.
وتیشی: “بەش بەشبوونی تایەفەگەریی چۆتە جومگەکانی سیاسەتیشەوە لە عێراق و بۆتەهۆی لاوازکردنی دەوڵەت و ئەوەی دەڵێت باڵانسی نیشتمانیی بە دابەشبوونی تایەفەگەری دێتە بوون، ئەوە درۆیەکی شاخدارە”.
کازمی ئاشکراشیکردووە: ئەو گروپ و تاقمە دەرچوو لەیاسایانەی وا خۆیان پیشاندەدەن لە یاسا گەورەترن، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەیبینن کە هێزەکانی سوپا و پۆلیس چۆن رووبەڕوویان دەبنەوە.
مستەفا کازمی رۆژی 6ی ئایاری 2020 کرایە سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێشتر لەسەردەمی کابینەی حکومەتی حەیدەر عەبادی لە 7ی حوزەیرانی 2016 متمانەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراقی پێبەخشرا.
ناوی مستەفا کازمی لەگەڵ گەلێک لە بەربژێری تر لە شەقامی عێراقی دەرکەوتن لە ماوەی خۆپیشاندانەکان کە ھەموویان بەڵێنی چاکسازییان دەدا، بەڵام ھەر بەربژێرێکیان دیاری دەکرد رەتدەکرایەوە، دواتر سەرۆککۆمار کازمی راسپارد بۆ پێکھێنانی کابینە وەزارییەکەی، بەڵام راستەوخۆ لە لایەن کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق تۆمەتی سیخورییان دایە پاڵی بە بیانووی ئەوەی ھاوکاربووە لە کوشتنی سەرکردەی حەشدی شەعبی ئەبو مەھدی موھەندیس و سەرکردەی فەیلەقی قودسی ئێرانی قاسم سولەیمانی.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









