
ناحیەى بیارە سەربە پارێزگاى هەڵەبجە لە باشوورى کوردستان | فۆتۆ: Hogr Kamal
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرەڕای ئەوەی ناوچەی هەورامان بە یەکێک لە ناوچە چڕوپڕەکان دادەنرێت لەڕووی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر باخ و لەوەڕگا و پوش و پاوان، بەڵام تا ئێستا بنکەی ئاگرکوژێنەوە لە ناحیەی بیارە بوونی نییە، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت: “لەبرى هەبوونى بنکەى ئاگرکوژێنەوە لیژنەیەکمان پێکهێناوە ئەوان ئەو کارە دەکەن”.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە سەربە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی هاوسنووریمان لەگەڵ وڵاتی ئێران و هەبوونی مەرزێکی بازرگانی و هاوکات بەهۆی چڕوپڕی باخەکان و بوونی گژوگیا و لەوەڕگایەکی زۆر دەبوو هەرزوو حکومەتی هەرێم لە ناحیەی بیارە بنکەی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیسی بەرگریی شارستانی دابنایە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نە بنکەی ئاگرکوژێنەوە نە پۆلیسی بەرگریی شارستانیمان نییە”.
وتیشى: “بە ناچاری بە نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی چەند فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکی ناحیەکەمان لیژنەیەکمان بە ناوی (لیژنەی ئاگرکوژێنەوە) پێکهێناوە کە خۆم سەرۆکی ئەو لیژنەیەم لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا بە بەکارهێنانی کەرەستە سەرەتاییەکانی وەک گونییە و پەلوپۆی دار و درەختەکان ئاگرەکان دەکوژێنینەوە، زۆرجاریش لەم کارەدا مەترسی بۆ سەر ژیانی کارمەندەکان و ئەندامانی لیژنەکەمان دروست بووە”.
لەبارەى ئەوەى تا چەند حکومەتى هەرێمیان لەو بابەتە ئاگادارکردووەتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ئەوەشى خستەڕوو: “چەندین جار بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان لەو گرفتە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام وەڵامیان نەداوینەتەوە”.
حەمید بارام جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە: “زۆرترین حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دیوی ئێرانەوە دێنە سنوورەکەمان، دواتر زۆر بە ناڕەحەت کۆنتڕۆڵ دەکرێن، بۆیە لە حاڵەتی کەوتنەوەی ئاگر لە سنوورەکەماندا دەبێت چاوەڕێ بکەین تا لە ناحیەی خورماڵ و سەنتەری هەڵەبجەوە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بگەنە ناحیەی بیارە، ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت و تاوەکو ئاگرکوژێنەوەکان دەگەن زیانێکی زۆر دەکەوێتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








