پۆلیسی ڕاپەڕین لە بارەی ژمارەی خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان روونکردنەوە دەدات

وێنە: SNN
SNN-محەمەد مستەفا
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت: بەشێک لە میدیاکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، هەواڵێکی ناڕاستیان لەبارەی ژمارەی خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە ژمارەیان 50 کەس دەبێت.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە لایەن کۆمەڵێک میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە 50 خۆپیشاندەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕاپەڕینەوە دەستگیرکراون، بەڵام سەرجەم ئەو دەنگۆ و هەواڵانە دوورن لە راستیەوە .
وتیشی: لە ماوەی 10 رۆژی خۆپیشاندانەکانی ڕاپەڕین و بە تایبەت قەزای ڕانیە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە 12 کەس دەستگیرکراون لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر لە بەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی ڕاپەرین راگیراون. ”
باسی لەوەشکرد: دەستگیرکراوەکان بە مادەی 10 لە یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان دەستگیرکراون و لە ئێستادا دۆسیەکانیان لە دادگایە و دادوەر بڕیار لەسەر دۆسیەکانیان دەدات .
هەفتەی رابردوو بەشێک لە هاووڵاتییانی ڕانیە دژی خراپی گوزەرانیان و دواکەوتنی مووچە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









