هاوسەری یاسر عەرەفات لە کەناڵێکی ئیسرائیلییەوە هەڕەشە لە دەستەڵاتی فەڵەستینى دەکات

سوها عەرەفات و کچەکەی
SNN
لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆستێکی و دواتر هەڕەشە لێکردنی، سوها عەرەفات هاوسەری یاسر عەرەفات سەرکردەی کۆچکردووی فەڵەستین دەڵێت: “دەرگای جەهەنەم لە بەرپرسانی فەڵەستین دەکەمەوە گەر زیانم پێبگەیەنن، ئەو هەڕەشەیەشی لە کەناڵیکی تەلەفزیۆنیی ئیسرائیلەوە راگەیاند”.
پۆستەکەی سوها عەرەفات لەسەر رێککەوتنە مێژووییەکەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بووە و تێیدا نووسیوێتی: “لە جیاتی دەسەڵاتی فەلەستینی داوای لێبووردن لە ئیمارات دەکەم” لە بەرامبەردا هەڕەشە لە خێزانەکەی عەرەفات کراوە”.
سوها ئاماژەی بەوەشداوە “براکەی کە باڵیۆزی فەلەستینە لە قوبرس فشاری لێکراوە کە دژی ئیمارات چالاکییەک رێکبخات، بەڵام رەتیکردۆتەوە و دواتر بانگ کراوە بۆ لێپرسینەوە، دەشڵێت: “خێزانی عەرەفات لەوان گەورەترن و بەوان بچووک نابنەوە”.
دەشڵێت: “گەر زۆری بۆ بهێنرێت، ئەوەی نهێنییە ئاشکرایدەکات و دەرگای جەهەنەم دەکاتەوە لەسەریان وەک خۆی باسیکردووە”.
داواشی لە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کرد ژیانی بپارێزێت و گەر داواکەشی رەتبکرێتەوە پەنا بۆ سەرکردە و سیاسییەکانی جیهان دەبات ژیانی بپارێزن.
پێشتر دەسەڵاتی فەلەستینی هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەو مینحەیە دەبڕێت لە خانەوادەی عەرەفات کە بڕەکەی 10 هەزار یۆرۆیە و دەدرێتە هاوسەر و کچەکەی یاسر عەرەفات، لەبەرئەوەی هاوسەری عەرەفات داوایکردبوو ئاڵای ئیمارات نەسووتێنرێت.
لە دوای راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، خۆپێشاندەرانی فەڵەستینی، لە چەندین ناوچەی جیاوازی فەڵەستین، ئاڵای ئیمارات و وێنەی سەرکردەکانی ئەو وڵاتەیان ژێر پێخست و سووتاندیان.
عەرەفات لە ئینستاگرام، لە نووسینێکدا، داوای لێبووردنی لە ئیمارات کرد، بەهۆی لێدوان و هەڵسوکەوتی ناڕەوای هەندێک لایەنی فەڵەستینی.
یاسر عەرەفات لە 11ی نۆڤەمبەری ساڵی 2004 لەتەمەنی 75 ساڵی گیانی لەدەستدا لە نەخۆشخانیەکی فەڕەنسی و دواتر تەرمەکەی لە پاریسەوە گەڕاندرایەوە ڕامەڵا لە فەلەستین و لەساڵی 2012 کەناڵی جەزیرە لە ڕاپۆرتێکیدا پشکنینی بۆ کەلوپەل و جلوبەرگەکانی کرد کە نۆ مانگی خایاند، دەرکەوت ھۆکاری مردنەکەی دەرمانخواردکردنی بووە بە مادەی پلۆتۆنیۆم کە مادەی پلۆتۆنیۆم، مادەیەکی تیشکدەرەوەی ژەھراوییە، تیشکی ئەلفا دەر دەکات، ئەو تیشکەش دەبێتەھۆی تێکشکاندنی خانەکانی جەستەی مرۆڤ و پاشان کوشتنی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









