
رووداوی ئاگرەکە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان ئاگر لە به‌نزیخانه‌یه‌ك 75 هه‌زار لیتر به‌نزین و سێ تانكه‌ر و كابینه‌یه‌ك و دوو مۆلیده به ته‌واوه‌تى دەسووتێنێت و پاش به‌شداریپێکردنی چوار بنكه‌ى به‌رگرى شارستانی، توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵبكرێت.
ئیبراهیم محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئابى 2020 له‌سه‌ر رێگاى كه‌لار بۆ ناحیه‌ى رزگارى ئاگر له به‌نزینخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌نزینخانه‌كه سووتا و زیانى زۆرى به‌ركه‌وت، به شێوه‌یه‌ك 75 هه‌زار لیتر به‌نزین و سێ كابینه، سێ تانكه‌رى سووته‌مه‌نى و ژمێره‌رى سووته‌مه‌نى به نزینخانهكه و دوو مۆلیده‌ش سووتان.
وتیشى: “له‌به‌ر زۆریى ئاگره‌كه به به‌شدارى تیمه‌كانى بنكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه‌ى كه‌لار، ڕزگارى، سه‌رقه‌ڵا و كۆكس ئه‌وكات توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت و به‌نزینخانه‌یه‌ك به ته‌نیشتیه‌وه له‌گه‌ڵ كۆگایهكى سووته‌مه‌نى و چوار تانكه‌رى یه‌ده‌گیش لە زیان پارێزران”.
ئیبراهیم محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، به وته‌ى خاوه‌نى به‌نزینخانه‌كه هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه شۆرتى كاره‌باوه بووه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









