خوێندنی باڵا لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان کۆبووەوە

زانکۆی سلێمانی
SNN
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبووەوە و تیایدا پێشنیارکرا سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێبکاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، ئەنجوومەنی وەزارەت پێشنیازیکرد بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 سیستمی خوێندنی تێکەڵاو پەیڕەوبکرێت و پێشنیازیشکراوە سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێبکاتەوە.
د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “پێشنیازکراوە کە کۆتایی مانگی 9 و سەرەتای مانگی 10 دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن دەستپێبکاتەوە”.
بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، سیستمی خوێندنی تێکەڵاو بەوجۆرەیە کە ئەو کۆلێژ و بەشانەی وانەی پراکتیکییان هەیە دەگەڕێنەوە کەمپی زانکۆ و پەیمانگەکان ئەوانەشی وانەکانیان تیۆرین بەشێوەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









