هەواڵگری تورکیا: ئیمارات چەند ساڵێکە هاوکاری یەپەگە دەکات

شەڕڤانی یەپەگە
SNN
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری تورکیا، ئیمارات چەند ساڵێکە بە مەشق و راهێنان هاوکاری هێزەکانی یەپەگە دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئەفسەری هەواڵگری بۆ رۆژئاوای کوردستان ناردووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگریی تورکییەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، بەرپرسانی ئیمارات ساڵی 2017 بە نهێنی لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگەدا کۆبوونەتەوە و ساڵی دوای ئەوەش ئیمارات ئەفسەری هەواڵگری بۆ ناوچەکە ناردووە تا مەشق بە یەپەگە بکات.
ئەنادۆڵو ناوی بەشێک لەو ئەفسەرانەی ئیماراتی بڵاوکردووەتەوە کە پاڵپشتی و هاوکاری یەپەگەیان کردووە و بەشێکیان تا ساڵێک لە کەمپەکانی راهێنانکردندا ماونەتەوە.
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە، مەشق و راهێنانەکانی ئیمارات بە یەپەگە، بوارەکانی سیخوڕیکردن، رووبەڕووبوونەوەی سیخوڕی، بەهێزکردنی توانای هەواڵگری و تۆڕی پەیوەندی یەپەگەی گرتووەتەوە.
بە گوێرەی ئەو بەرپرسانەی تورکیا، راهێنانەکان لە قامیشلۆ، حەسەکە و دێرزوور بەڕێوەچوون.
تا ئێستا ئیمارات بە فەرمی ئاشکراینەکردووە کە پاڵپشتی هێزەکانی یەپەگەی کردووە.
یەپەگە کە لە چوارچێوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، شانبەشانی هێزە عەرەبەکان و کریستیانەکان شەڕدەکەن، لەلایەن چەند وڵاتێکی زلهێزەوە هاوکاری کراون.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









