لە خانەقین داعش لە یەک مانگدا 24 سەرباز و هاووڵاتى کردووەتە قوربانى

داعش
SNN- سیروان حەسەن
بەپێى ئامارێک لە ماوەى تەنیا یەک مانگى رابردوو لە سنوورى خانەقین، چەکدارانى داعش زیاتر لە 10 کردەوەى تیرۆرستییان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 24 سەربازو چەکدارى حەشد و هاووڵاتى مەدەنى بوونەتە قوربانى.
بەپێى ئامارێک کە SNN لە لایەنە ئەمنییەکانی خانەقینەوە دەستى کەوتووە، لە ماوەى یەک مانگى رابردوودا لە سنوورى خانەقین چەکدارانى داعش زیاتر لە 10 کردەوەى تیرۆریستى و پەلامارى بۆ سەر هێزەکانى سوپاى عێراق و چەکدارانى حەشدى شەعبى و هاووڵاتیانى مەدەنى ئەنجامداوە.
بەپێى ئامارەکان زۆربەى کردەوەکانى داعش لە سنوورى گوندەکانى نێوان خانەقین بۆ جەلەولا بووە و هەندێکیشى لە قەرەتەپەو سەعدییە بووە و بەهۆیانەوە نۆ کەس کوژراون کە بریتین لە فەرماندەیەکى حەشد و چەکدارێکى حەشدى شەعبى، دوو سەربازى سوپاى عێراق و پێنج هاووڵاتى مەدەنى.
هاوکات، 12 سەربازو چەکدارى حەشد لەگەڵ سێ هاووڵاتى برینداربوون. هەروەها سێ هاووڵاتیش لە گوندێکى ناحیەى قەرەتەپە رفێندراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
هەر لەو مانگەدا چەکدارانى داعش لەڕێگەى هاوەنەوە بۆدومانى چەند ناوچەیەکى سنوورەکەى کردووە و چەند جارێکیش رووبەرووى هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە جگە لە زیانى گیانى زیانى مادی زۆری داوە و ژمارەیەک گوندیش بەهۆیەوە چۆڵ بوون بە تایبەتى گوندە کوردەکانى سنوورى خانەقین.
بە پێى بەداوداچوونەکانى SNN لە ماوەى دوو مانگى رابردووشدا لە کۆى ئەو هەموو جموجۆڵ و پەلامارەى داعش تەنیا یەک چەکدارى داعش کوژراوە و تەرمەکەى کەوتووەتە دەستى حەشى شەعبى ئەویش لە سنوورى گوندى شێرک بووە لە نزیک خانەقین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









