
SNN- مەودا مستەفا
لە پەروەردەى دەوروبەرى هەولێر بڕى 10 ملیۆن دینار دیارنەماوە و بەرێوەبەرى پەروەردەکەش دەڵێت: لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەمان دروستکردووە بەمەبەستى بەدواداچوون و دۆزینەوەی پارەکە.
مامۆستا فەهمى سلێوەیی بەرێوەبەرى پەروەردەى دەوروبەرى هەولێر بە SNNى ڕاگەیاند: “رووداوەکە گەورە کراوە هەڵەیەک روویداوە و بڕێک پارە دیار نەماوە و ئێمەش لیژنەیەکمان بۆ دۆزینەوەى پارەکە پێکهێناوە لە کۆتایی کارەکانى لیژنە و ئەنجامى لیژنەکە بۆ رای گشتى رایدەگەیەنین”.
بەپێى زانیارەکانى SNN ئەو پارەیەى بڕدراوە بڕەکەى 10 ملیۆن دینارە کە لە نێو قاسەى پەروەردە براوە بەبێ ئەوەى دەرگا بشکێت و قاسەکەش شکابێت.
هاوکات، پەروەردەی دەوروبەری هەولێر داوای لە ژووری یاسایی خۆیانکردووە، کێشەکە یەکلایی بکەنەوە، بەڵام بە پێی نووسراوێک ژووری یاسایی وەڵامی داونەتەوە و دەڵێن، “لە توانای ئەواندا نییە و دەبێت دادگا یەکلایی بکاتەوە.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









