
SNN-هەوراز ئەحمەد
لە شارى سلێمانى لەسەر رووبەرى 22 هەزار دۆنم زەوى پڕۆژەیەکی گەورەی پیشەسازی و نیشتەجێبوون و بازرگانی دروستدەکرێت کە بە سەدان هەلى کار دەڕەخسێنێت، لێپرسراوى هۆبەى ماستەرپلان لە سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى دەڵێت”پرۆژەکە لە 30% تەواو بووە و لە ئێستاشدا کارکردن تێیدا بەردەوامە”.
ڕۆژان عەبدولەتیف، لێپرسراوى هۆبەى لە سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بە SNNى راگەیاند: “لەسەر رێگاى سلێمانى عەربەت و لەسەر رووبەرى 22 هەزار دۆنم زەوى پرۆژەیەکى گەورەى لۆجستى بازرگانى دروست دەکرێت کە پێکهاتووە لە چەندین بەش وەک شوێنى نشتەجێبوون و نەخۆشخانە و کۆگاى دەرمان و کارگە و کارخانە و زانکۆ، ئەو شوێنە دەبێتە شارێکى گەورەى بازرگانى و بە سەدان هەلى کار دەڕەخسێنێت و قەرەباڵغى ناو شار بە شێوەیەکى بەرچاو کەمدەکاتەوە”.
چوار ساڵ جارێک لە 20%ى تەواو دەبێت
وتیشى: “پرۆژەیەکى ستراتیژیە بۆ ئایندەى پلان و نەخشەى شارى سلێمانى زۆر گرنگە و چوار ساڵ جارێک لە 20%ى تەواو دەبێت و لە ساڵى 2016 وە دەستى پێکراوە لە ئێستادا قۆناغێکى باشى بڕیوە کە نزیکەى 30%یە و لە 13 زۆن پێکهاتووە، بەشى خوارەوەی بۆ کۆگا و شوێنى پیشەسازى تەرخان دەکرێت،لە سەنتەرى پرۆژەکەدا نەخۆشخانە و زانکۆ و ئەوەى بۆ پێداویستى خەڵک بێت لەوێدا دروست دەکرێت و بەردەست دەبێت، دواتر بەشى سەرەوەى پرۆژەکە دەکرێتە شوێنى نیشتەجێبوونى ئەو کەسانەى لەو شوێنەدا کار دەکەن بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە ناو شار و دیسانەوە قەرەباڵغى دروست ببێت”.
داوا لە لایەنى پەیوەندیدار دەکەین کە بودجەى تایبەت بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکات
ئاماژەى بەوەش کرد:”پڕۆژەى بیست بیست چوار ساڵ جارێک نوێ دەکرێتە و بەپێى پێداوستى شار و داخوازى خەڵک گۆڕانکارى بەسەردا دێت، پڕۆژەکە نەوەستاوە و کار کردن تێیدا بەردەوامە و جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پاڵپشت و پشتیوانێکى گەورەى پڕۆژەکەیە و چاودێرى دەکات بە شێوەیەکى بەردەوام”.
هاوکات روونى کردەوە: “لە رێگاى کۆمپانیایەکى بیانیەوە پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت، ئەوەى گرنگە لێرەوە داوا لە حکومەت و لایەنى پەیوەندیدار بکەین ئەوەیە کە بودجەى تایبەت بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکات لەگەڵ دانانى کارمەند بۆ بەڕێوەچوونى کارەکان”.
پڕۆژەى بیست بیست پیشەسازى دەرمان لە شارى سلێمانى دەباتە قۆناغێکى زۆر گەورەوە
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەرى گشتى دەستەى وەبەرهێنان لە سلێمانى بە SNNى راگەیاند: “پڕۆژەى بیست بیست یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانى شارى سلێمانى و دەبێتە شارێکى تەواو پیشەسازى و بازرگانى و ئەوەى بۆ شارێک پێویست بێت لەو پڕۆژەدا ئەنجام دەدرێت، بەتایبەت لەم قۆناغى ڤایرۆسى کۆرۆنا بینیمان چەند پێویستمان بە دەرمان و پێداویستى پزیشکیە بۆیە بەشێوەیەکى پێشکەوتوو کار لەسەر ئەوە دەکرێت کۆگاى تایبەتى دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان و نەخۆشخانە دروست بکرێت”.
وتیشى: “پڕۆژەیەکى درێژخایەن دەبێت هەر وەبەرهێنێک بە نیازى ئەنجامدانى پڕۆژە بێت دەتوانرێت لەو شوێنەدا بەپێى ماستەر پلان زەوى بۆ تەرخان بکرێت و پڕۆژەکەى ئەنجام بدات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









