شاری سلێمانی باوەش بۆ کێبڕکێکانی قۆناغی یەکەم و کۆتایی تۆپی سەرمێزی عێراق دەکاتەوە

پاڵەوانێتییەکی تێنس لە کوردستان
ئەردەڵان محەمەد – SNNsport
هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو هەردوو پارێزگای هەولێر و نەجەف کێبڕکێکانی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق لە خۆبگرن، بەڵام هەولێر کشانەوەی خۆی لەرکابەرییەکان راگەیاندوو شاری سلێمانی ئەو شەرەفەی پێدرا.
بڕیارە رۆژی 3ی مانگی ئەیلوولی داهاتوو لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و نەجەف قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق بۆ ماوەی دوو رۆژ دەست پێبکات و 10یانەش بۆ قۆناغی کۆتایی سەردەکەون کە بڕیارە کێبڕکێکانی ئەو قۆناغەش هەر لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.
هەردە ڕەئوف بارام سەرۆکە کوردەکەی تۆپی سەرمێزی عێراق وتی:” بڕیاربوو رۆژی 3ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر کێبڕکێکانی قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەی باکووری خولی نایابى تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام لەلایەن لقی هەولێری یەکێتیەکەوە ئاگادار کراینەوە کە ناتوانن میوانداری یارییەکانی ئەم کۆمەڵەیە بکەن بەهۆی قەیرانی دارایی و زیادبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
هەردە راشیگەیاند:” ئێمە سەردانی هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانیمان کرد بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەم پاڵەوانێتییە رێکبخەین لەژێر رێنماییەکانی تەندروستی بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین لەم ڤایرۆسە، بۆیە چاوەڕوانی رێنماییەکانی تەندروستین لە رۆژی دەستپێکی پاڵەوانێتیەکە کە بڕیارە لەهۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجام بدرێت بۆ ماوەی دوو رۆژ”.
سەرۆکە کوردەکەی تۆپی سەرمێزی عێراق ئاماژە بەوەشدەدات:” بڕیارە دوای تەواوبوونی هەردوو کۆمەڵەی باکوور و ناوەڕاست و باشوور 10یانە سەرکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی خولەکە کە بڕیارە کۆتای مانگی داهاتوو هەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی نوێنەری یانەکانی عێراق ئاشکرا ببێت بۆ بەشداریکردن لەپاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب کە بڕیارە لە شاری بەیروت لە وڵاتی لوبنان بەڕێوەبچێت”.
ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بەهۆی ئاست بەرزی و بەهێزی یاریزانان و یانەکانی شاری سلێمانی، نەیانهێشتووە جامی خولەکە بچێتە دەرەوەی پارێزگاکە، بۆیە بەرپرسان و شارەزایانی یاریەکە ئەمساڵیش یانەکانی پارێزگای سلێمانییان دەستنیشان کردووە بە تایبەتی یانەی سلێمانی کە خاوەنی زۆرترین نازناوی خولەکەیە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووهم 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووهم 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









