10 یاریزانی کچانی لاوانی سیروانی نوێ بۆ ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بانگهێشتکران

کچانی سیروانی نوێ
ئەردەڵان محەمەد – SNNsport
بەهێزی و ئاست بەرزی کچانی سیروانی نوێ و بە دەستهێنانی ئەنجامی گەورە لەسەر ئاستی کوردستان ، دەیانەوێت بۆ یەکەمجار نازناوی خولی نایابی کچانی فوتساڵی عێراق بهێننە شاری سلێمانییەوە.
تیپی فوتساڵی کچانی یانەی سیروانی نوێ بۆ ئاستی لاوان و پێشکەوتووان ئاست بەرزی و بەهێزی تیپەکە وایکردووە کە راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق پشت بە تواناکانی 10 یاریزانی ئەم یانەیە ببەستێت بۆ پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەکە بانگێشت بکرێت.
عەباس فەرەج راهێنەری کچانی یانەی سیروانی نوێ ئەوەی راگەیاند:” خۆتان دەزانن کچانی سیروان بووەتە ناوێکی گەورە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کاتێک وەرزی رابردوو توانیمان بۆ یەکەمجار یەکەم نازناوی کچان لەسەر ئاستی نایاب بێنینە شاری سلێمانی، بۆیە ئێستا ئاستی داواکارییەکانمان فراوانتر کردووە بۆ ئەوەی بەهەمان شێوەش لە خولی عێراق ئەو نازناوە بگەڕێنینەوە شاری سلێمانی، بۆیە بەدەستهێنانی ئەم هەموو ئەنجامە باشانە و ئەو رێژە زۆرەی یاریزانان لە ئاستە جیاوازەکان هەمانە وای لەستافی راهێنەرانی عێراق کردووە کە چاویان لەسەر یاریزانانی ئێمە بێت”.
وتیشی:” ئێمە ئێستا خاوەنی 25 یاریزانین لەسەر ئاستی لاوان و پێشکەوتووان، لەم ماوەیەشدا ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی لاوانی کچانی عێراق گەیشتنە شاری سلێمانی کە بریتین لە عادل عەبدولقادر راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی کچانی عێراق و قاسم جەمیل یاریدەدەری راهێنەر و حەسەن عەلی راهێنەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، لەم هاتنەشیدا بۆ شاری سلێمانی 10یاریزانیان لە یانەکەمان بانگهێشتى هەڵبژاردەکە کراون”.
ئەو راهێنەرەی کچانی سیروانی نوێ ئاماژەی بەوەشدا:” دروستکردنی هەڵبژاردەی کچانی لاوانی عێراق بۆ بەشداریکردنە لەپاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا کە بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست پێبکات، بۆیە زۆر دڵنیام کە شاری سلێمانی پشکی شێریان بەردەکەوێت لە دەستنیشانکردنی زۆرترین یاریزان بۆ ریزی هەڵبژاردەکە، هەروەها ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەکە لە ماوەیەکیتردا تاقیکردنەوەیەکیتر بۆ یاریزانان ئەنجام دەدەن، هەروەها کەمپێکی مەشق و راهێنان لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن و چەند یارییەکی دۆستانەش ئەنجام دەدەن لەگەڵ کچانی یانەکانی کوردستان یاخود عێراق”.
ناوی یاریزانانی کچانی سیروانی نوێ کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی فوتساڵی عێراق کراون (بێری محەمەد، شاجوان عەبدولڕەحمان، لیلیانا عەباس، لیڤیانا عەباس، رەزێ محەمەد، شانیا سامان،هەنار عەلی، رۆژین محەمەد، هێلین هێمن، لازیا بەهادین ).
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووهم 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووهم 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









