
وێنەی رووداوەکە
SNN- سیروان حەسەن
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بازگەی مریەم بەگ لەسەر رێگەی کەرکوک – تکریت تەقینەوەیەک روویدا و هاووڵاتییەک کە لەڕەگەزی مێیە، کوژراوە و سێ کەسی دیکە کە کارمەندی بازگەکەن، بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری SNNی راگەیاندووە، خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی کردووە بە ناو بازگەکەدا و ژنێک کوژراوە و سێ کارمەندی بازگەکەش کە پۆلیسن، بریندار بوون.
بەوتەی سەرچاوەکە، تیمەکانی فریاکەوتن و لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دۆسێی لێکۆڵینەوەش ئامادە کراوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









