وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا رادەگەیەنێت

وێنەی راگەیاندنی هەڵمەتەکە - فۆتۆ: SNN
SNN- مەودا مستەفا
وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت “له ئێستادا رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌رزه و بۆ 3.8% هەڵکشاوە”.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هەرێم به هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و ئەدهەم ئیسماعیل، بەرپرسی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، هه‌ڵمه‌تێكی نوێی خۆپارێزی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەنرا.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “له ههڵمهتەكەدا شێوازی نوێی رۆشنبیری و هۆشیاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان”.
وتیشی: “هه‌ڵمه‌ته‌كه بریتییه له دابه‌شكردنی بڵاوكراوه‌كانی خۆپارێزی و هۆشیاری ته‌ندروستی و رێنمایی نوێ به‌سه‌ر هاووڵاتییان و شوێنه گشتییه‌كاندا”.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا نزیكه‌ی 650 هه‌زار جۆری جیاواز له پۆسته‌ر و بروشه‌ر له رێگه‌ی 120 تیمی 3 كه‌سیی دابه‌شده‌كرێن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له قۆناغێكی تریشدا له‌گەڵ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ماسك به‌سه‌ر هاووڵاتییان و شوێنه گشتییه‌كاندا دابه‌شده‌كه‌ین، له‌پێناو خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه ڤایرۆسی کۆرۆنا له هێڵی پێشه‌وه كه بریتییه له خۆپارێزی و پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان، چونكه سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خۆپارێزی شوێنه گشتییه‌كان و ناو خێزانە، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن به تایبه‌ت به‌كارهێنانی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغی.
وتیشی: “ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، تا ئێستا زیاتر له 314 هه‌زار پشكنین بۆ گومانلێكراوان و به‌ركه‌وتووان كراوه، ژماره‌ی تووشبووان تا دوێنێ گه‌یشته 28750 حاڵه‌ت، ئه‌مڕۆش ئه‌و ژماره‌یه زیاتر ده‌بێت”.
بەرزنجی رایگەیاند: “11.5% ئه‌و كه‌سانه‌ی پشكنینیان بۆ ده‌كرێت تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتوون و رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 3.8% زیادی كردووه”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد “له‌و كه‌سانه‌ی تووشی کۆرۆنا بوون 18049 حاڵه‌ت به ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه، 9629 حاڵه‌ت له‌ژێر چاره‌سه‌ركردندان كه ژماره‌یه‌كیان له نه‌خۆشخانه‌كانن و له ژێر چاودێری چڕدان و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن و 1074 کەسیش بە پەتاکە گیانیانلەدەستداوە .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









