وردەکارى دۆسیەی پەرلەمانتارێکی پارتی کە تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو خۆپیشاندەر

ئەرشیفی وێنەکانی خۆپیشاندانەکەی کەلار و وێنەی دوو شەهیدەکە
سیروان حەسەن
لەبەر تۆمەتبارکردنى بە کوشتنى دوو خۆپیشاندەر پارێزبەندى لە پەرلەمانتاری پارتى بەهمەن کاکە عەبدوڵا وەرگیرایەوە. بە وتەى براى یەکێک لەو شەهیدانە، تاوەکو ئێستا لە لایەن دادگاوە پەرلەمانتارەکە بانگنەکراوە و هیچ هەنگاوێک نەنراوە. لە بەرامبەریشدا پارتى دووجار خەڵکیان ناردووە بۆ کشانەوەى سکاڵاکەیان، بەڵام سکاڵاکەیان نەکێشاوەتەوە.
لە رێکەوتى 10ی تشرینی دووەمی 2015 لە شارى کەلار خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا و دواتر خۆپیشاندەران چوونە بەردەم بارەگاى ناوچەى گوڵانى پارتى دیموکراتى کوردستان. خۆپیشاندانەکە درێژەى کێشا و بەردبارانى بارەگاکە کرا، لە بەرامبەریشدا بەهۆى تەقەى پاسەوانەکانى بارەگاکەوە دوو گەنج شەهیدبوون.
ئەرکان بایز براى یەکێک لەو شەهیدانە بە SNNى راگەیاند: “ئەو ئێوارەیەى کە خۆپیشاندان لەبەردەم ناوچەى پارتى لە کەلار ئەنجامدرا، براکەم “ئارام بایز” کە تەمەنى 34 ساڵ بوو لە سەرقەبران بووە بۆ ناشتى تەرمی کەسێکی نزیکمان. دواتر گەڕاوەتەوە لە مزگەوتى تەقواى نزیک بارەگاکەى پارتى نوێژى مەغریبى کردبوو”.
وتیشى: لە کاتێکدا ویستبووى لە مزگەوتەوە بۆ ماڵەوە بگەڕێتەوە لەبەر ئەوەى شەقامی بەردەم بارەگاکە بەهۆى خۆپیشاندانەوە داخرابوو رێگاى ئۆتۆمبیلەکەى نەبووە، ئەویش لە ئۆتۆمبیلەکەى هاتبووەوە خوارەوە بۆ ئەوەى بزانێت چی ڕوویداوە و وەکو هاووڵاتییەک لە دوورەوە سەیرى ڕووداوەکەى کردبوو، بەڵام بەهۆى تەقەى پاسەوانانى بارەگاکە بەرکەوتوو و گیانى لەدەستدا.
ئەرکان بایز باسیشى لەوەکرد: “دواى شەهیدبوونى براکەم لە دادگا سکاڵامان لەسەر بەهمەن کاکە عەبدوڵا تۆمارکرد وەکو بەرپرسى ناوچەى پارتى، بەڵام تاوەکو ئێستا لە لایەن دادگاوە بانگنەکراوە و هیچ هەنگاوێک نەنراوە. لە بەرامبەریشدا پارتى دووجار خەڵکیان ناردووە بۆ کشانەوەى سکاڵاکەمان، بەڵام ئێمە سکاڵاکەمان نەکێشاوەتەوە”.
برای ئەو شەهیدەى خۆپیشاندانەکە رایگەیاند: “دواى ئەوەى براکەمان لە خۆپیشاندانەکە شەهیدبوو مامەڵەی شەهیدانەمان بۆ کرد، بەڵام لە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان مامەڵەکەی ڕاگیراوە کە بەدواداچونیشمان کردووە، بۆمان ئاشکرابووە لەبەر ئەو سکاڵایەى لەسەر بەهمەن و پارتى تۆماریان کردووە مامەڵەى شەهیدانەکەیان راگرتووە”.
ئەرکان بایز ئەوەشى خستەڕوو: “ئێمە دەزانن بەهمەن کاکە عەبدوڵا براکەیانى نەکووشتووە، بەڵام لەبەر ئەوەى بەرپرسى ناوچەکەى پارتى بووە سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە بۆ ئەوەى بێتە بەردەم دادگاو ئەو کەسەى تەقەی کردووە ئاشکراى بکات و دادگاش بە سزاى خۆى بگەیەنێت”.
لە خۆپیشاندانەکەى بەردەم ناوچەى گوڵان لە شارى کەلار، لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە بیناکە سوتێندرا کە ئەوکات پارتى بڵاویکردەوە زیاتر لە 100 ملیۆن دینار زیانى سووتاندنى بارەگاکەیان بووە.
هاوکات هەر لەو خۆپیشاندانەدا گەنجێکى دیکەى دانیشتووى شارى کەلار شەهیدبوو، بە پێى بەدواداچوونەکانى SNN لە بەر ئەوەى برایەکى پارتى بووە لە لایەن کەسوکارییەوە سکاڵا تۆمارنەکراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









