گەڕەکێکى هەولێر نە شۆستە و نە عەمودى کارەبا و نە شەقامى نییە: ئەگەر ماڵى بەرپرسێک لێرە بووایە ئاوا دەبوو؟

گەڕەکى (گەرە سۆر) لە ڕۆژهەڵاتى هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
گەڕەکى (گەرە سۆر) لە ڕۆژهەڵاتى هەولێر ماوەى سێ ساڵە دروستبووە، بەڵام بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن: دانیشتوویەکى ئەو گەڕەکەش دەڵێت: ئەگەر ماڵى بەرپرسێک لێرە بووایە حاڵى ئێمە هەر وادەبوو؟!
بەختیار ئارام، دانیشتوویەکى گەڕەکى گەرە سۆرە لەبارەى نەبوونى حزمەتگوزارى لە گەڕەکەکەیاندا بە SNNى راگەیاند: “سێ ساڵ پێش ئێستا ئێمە زەویمان لێرە کڕی و خانوومان لێرە کردەوە، بەڵام بەداخەوە هیچ خزمەتگوزارییەکمان بۆ دابین نەکراوە”.
وتیشی: “داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی شارەوانی دەکەین خەمێکمان لێ بخۆن ئەوە وەرزی زستان و بارانبارینیش نزیکبۆتەوە نەشەقام، نە شۆستە، نە عەمودی کارەبامان نییە”.
ئەو هاووڵاتییە رەخنە دەگرێت لەوەى کە شارەوانى و لایەنى پەیوەندیدار بەدەم حزمەتگوزارییەکانیانەوە نایەن و ئەوەشدەخاتەڕوو: “کەس بەدەم داواکارییەکانى ئێمەوە نایەت، ئاخر ئەگەر ماڵە بەرپرسێک لێرە بووایە دۆخى ئێمە هەروادەبوو؟ دڵنیام هەموو شتێکیان بۆ دەکردین”.
گەڕەکی گەڕە سۆر دەکەوێتە ڕۆژ هەڵاتی هەولێر و نزیکەی 200 ماڵ لەو گەڕەکە دەژین، رۆژانە خانووی تازەی لێ دروستدەکرێت.
SNN بە مەبەستى بەدواداچونکردن بۆ کێشەى هاووڵاتییانى ئەو گەڕەکە لەسەر داواى خۆیان پەیوەندى کرد بە شارەوانى هەولێرەوە، بەڵام بە بیانووى ئەوەى سەربە شارەوانى ڕۆژهەڵاتە ئامادەبوون قسەى لەبارەوە بکەن، شارەوانى ڕۆژهەڵاتى هەولێریش پەیوەندییەکەیان بەردەست نەبوو هەرچەندە تیمى SNN چەند جارێک پەیوەندییان پێوە کردن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









