
شێخی ئەزهەر
SNN
ئەحمەد تەبیب شێخی ئەزهەر بە توندیی ئیدانەی رووداوی سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز دەکات لە وڵاتی سوید، بەوە وەسفیدەکات کە ئەو کارە (تیرۆرێکی دەشتەکیی دڕندەیە).
تەیب لە بەیاننامەیەکدا رۆژی سێشەممە رایگەیاندووە “ئەوانەی جورئەتی ئەوەیان کرد تاوانی سووتاندنی قورئانی پیرۆزیان ئەنجامدا پێویستە لەسەریان ئەوە بزانن کە ئەم کارەیان تیرۆرێکی دەشتەکیی دڕندانەیە بە هەموو پێوانەکان”.
وتیشی: “ئەو رووداوە ئاگری ئەو تیرۆرە خۆشدەکات کە هەموو خۆرئاوا و خۆرهەڵات پێوەی دەناڵن و ئەو هیوایانەش لەگۆڕ دەنێت کە دیالۆگی ئایینەکان لەسەری خۆی بنیات ناوە”.
رۆژی 30 ئابی رابردوو ئاژانسی هەواڵی TT رایگەیاند، دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی 28-8-2020 قورئانێک لە شاری مالمۆی باشووری سوید سووتێندراوە، بەشێوەی ڤیدیۆیی ساتی سووتاندنەکە تۆمارکرا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بەو هۆیەشەوە خەڵک خۆپێشاندانی کرد و گرژی و ئاڵۆزی لێ کەوتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









