مستەفا کازمى: لەڕێگەى وزەى ناوەکییەوە بە هاوکارى فەڕەنسا کارەبا بۆ عێراق دابین دەکەین

مستەفا، کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و ڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا | فۆتۆ: نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق
SNN
کەمێک لەمەوبەر سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: بە هاوکارى فەڕەنسا لەڕێگەى وزەى ناوەکییەوە کارەبا بۆ عێراق دابین دەکەین، سەرۆکى فەڕەنساش وتى: بەردەوام دەبین لە ئاوەدانکردنەوەى عێراق، چونکە ئێمە پاڵپشتى عێراقییەکانین”.
ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا لە کۆشکى کۆمارى عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، لەدواى کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا مستەفا کازمى، راگەیاند: “سوپاسى سەرۆکى فەڕەنسا دەکەین کە پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ ئێمە دەربڕیووە، لە کۆبوونەوەکەماندا باسى پرۆژەیەکمان کرد بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا لەرێگەى وزەى ناوەکییەوە لەژێر چاودێرى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزە بە هاوکارى فەڕەنسا”.
لە بەرامبەردا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا وتى: “ئێمە بەردەوامدەبین لە هاوکاریکردنى عێراق بەتایبەت لە پرۆژەى وزە و شەمەندەفەر لە عێراق، هاوکارى دەکەین لە شنگال، بەتایبەت لە زانکۆى موسڵ، هاوکارى ئێزدییەکانیش دەکەین لە چوارچێوەى ئەو کەمپەینەى کە نادیە موراد رایگەیاندووە”.
سەرۆکى فەڕەنسا وتیشى: “ئێمە هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامى پێدەدەین بەتایبەتى لە بوارى سەربازى، چونکە عێراق وڵاتێکە کە بەدەست داعشەوە دەناڵێنێت”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









