ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی هەورە بروسكەوە بە هەزاران دۆنم دارستانی سروشتی هەڵەبجە سوتاون

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لە ئێوارەی دوێنێوە لە ئەنجامی هەورەبروسكەوە ئاگر لە دوو شوێنی جیاوازی سنووری پارێزگای هەڵەبجە كەوتوونەتەوە كە زیانێكی زۆریان بە سروشتی ناوچكە گەیاندووە زیاد لە دوو هەزار دارستانی سروشتی و لەوەڕگا و پوش و پاوانی هاووڵاتییان سوتاوە، تا ئێستاش یەكێك لە ئاگرەكان بەردەوامی هەیە.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێوارەی دوێنێوە بەهۆی روودانی هەورەبروسكە لە سنووری گوندەكانی یاڵانپێ و بانیشاری سەر بەناحییەی خورماڵ ئاگرێكی بەهێز بەرفراوان كەوتەوە كە بەهۆیەوە زیاد لە هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سنوورەكە سوتاوە، هاوكات تیمەكانیشمان توانیویانە چەند دەواجینێكی بەخێوكردنی مریشك و باخ و رەزی هاووڵاتییان و گەوڕی ئاژەڵی گوندنشیان لە سوتان ڕزگاربكەن، دوای حەوت كاتژمێریش توانرا بە تەواوەتی ئاگركە كۆنتڕۆڵ بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، “هەر بەهەمان هۆوە لە ئێوارەی دوێنێوە، لە سنووری گوندەكانی هاوا و دەرەتوێ لە سنوی ناحییەی بیارە، ئاگرێكی بەهێز كەوتوەتەوە، كە بەهۆییەوە زیاد لە هەزار دۆنم لە دارستانی سروشتی و پوش و پاوان و لەوەرگای هاووڵاتییانی سنوورەكە سوتاون، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەكە و بونی مەترسی مین و تەقەمەنی تا ئێستا نەتواندراوە ئەو ئاگرەی سنووری ناحییەی بیارە كۆنتڕۆڵ بكەین بەڵام لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنیداین”.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە جەختی لەوەشكردەوە، ئەو ئاگرەی كە لە ئێستادا لە سنووری گوندەكانی هاوار و دەرەتوێ بەردەوامی هەیە گومان دەكەین لە دیوی ئێرانەوە بەهۆی هەورە بروسكەوە هاتبێتە سنورەكەمانەوە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی هەردوو ئاگرەكە جگە لە زیانی مادی زیانێكی زۆری ژینگەیی بەدوای خۆیدا هێناوە

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









